پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربە#وەزارەتی پەروەردە#ی دا، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :
1- ئەنجومەنی وەزیران، بەسەرۆکایەتی ڕێزدار #مەسرور بارزانی# و ئامادەبوونی ڕێزدار #قوباد تاڵەبانی# و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بڕیار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت.
2 ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگا بدات، هەمووهەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە 2 ی5 ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەوحاڵەتەدا پلان وخشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :
لە 12 ی 5ی 2020 تا 21 ی 5 ی 2020، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت.
تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.
تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان، بە قۆناغی 9ی بنەڕەتیشەوە، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی، لە 1ی 6ی 2020 دەستپێدەکات تا 10 ی 6ی 2020.
تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان(وەزاری) بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانییەوە، لە 28ی 6ی 2020 تا 23 ی 7ی 2020 ئەنجام دەدرێت، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە لە 16 ی 8ی 2020 تا 24ی 8ی 2020 ئەنجام دەدرێت.
3 بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.
4 وەزارەتی پەروەردە، پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکار و نا ئیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبەت بەخۆیان، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت، بە کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت.
5 مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانەحکومیەکان کەبەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.
6 پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.
7 ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی 2ی ئەم بڵاوکراوەیە، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە ڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.
ئالان حمە سەعید
وەزیری پەروەردە
#02-04-2020#