ئەمڕۆ #06-04-2020# لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سە ڕپە ڕشتی قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووە و چەند بڕیارێکی گرنگ درا.
ئەمڕۆ دووشەممە 6/4، #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگە ی ڤیدیۆ کۆنفراسە وە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا-ی لە هەرێمی کوردستان، کرد، لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا سوپاسی هاوڵاتیان کرا لەپای پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان و ستایشی وەزارەت و کارمەندانی جێبەجێکاری بڕیارەکان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوا ڕێکار و ئامادەکارییەکانی قۆناغی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کرا.
جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە جێبەجێکارەکانی پلانی پاراستنی هاوڵاتیانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد، هە ڕوە ها سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد لە بە ڕ پابە ند بوونیان بە ڕێنماییە کان و ئاماژە ی بە وە دا؛ کە ئەرکی حکومە تە پێش هە موو شتێک ژیانی هاوڵاتیانی بپارێزێت، و ئە م پلانانە ی حکومە تیش هەر بۆ ئە و مە بە ست و ئامانجەیە.
دواتر وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی لەبارەی دواپێشهاتەکانی بڵاو بوونەوەو ئامارەکانی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، هەروەها ئاماژەی بە پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ قۆناغەی داهاتوو و پێداویستییەکانی خستەڕوو بۆ ئەوەی پلانەکانیان بە باشترین شێواز جێبەجێ بکەن.
پاش گفتوگۆیەکی وورد لەبارەی دوا ڕێکارەکان و هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئە م بڕیارانە دران:
1) بەردەوام بوونی بڕیاری پێشووی قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو بۆ 48 سەعات وەک ئێستا تاوەکو کاتژمێر 12 ی ئەمشەو.
2) بۆ ڕێکخستنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە تا 10-4-2020 بەردەوام دەبێت ڕاگەیاندراوی نوێ لە لایەن #وەزارەتی ناوخۆ# وپارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەردەچێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەی هاولاتیان لە ڕێگای ڕێکاری نوێ و دیارکردنی کات وشێوازی کارکردنیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزیی وتایبەتمەندیی یەکە کارگێڕییەکان بەو شێوەیەی لە لایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆ لە کۆبونەوەکەدا خرایە ڕوو
3- کاتێک دیاری بکرێت بۆ ڕێزگرتن لە فەرمانبەران و کارمەندانی ماندوونەناس کە خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن و ژیانیان دەپارێزن، دواتر شێوازی ڕێزگرتنەکە دیاری دەکرێت.
4- سوپاسی هاوڵاتیان دەکرێت لەپای پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان، هەروەها ستایشی وەزارەت و کارمەندانی جێبەجێکاری بڕیارەکان کرا.
5- وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان، ڕاسپێردران کە ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، بە ڕچاوکردنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیان.
6- وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی پەلاماردانی پزیشکێک لە سنوری پارێزگای #سلێمانی# بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەو حاڵەتە بگیرێتە بەر.[1]
#06-04-2020#