سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6457) هاووڵاتی بوون لە (31) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1544) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (712) لە #هەولێر#، (121) لە #سلێمانی#، (641) لە #دهۆک#، (48) لە #هەڵەبجە#، (9) لە #گەرمیان#، (5) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (4913) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (84) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (927) پشکنین ئەنجام دراوە، (622) هەولێر، (156) سلێمانی، (140) دهۆک.
دەرەنجام (11) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (5) پۆزەتیڤ، (3) ئافرەت تەمەنیان (60)، (32)، (28) ساڵ و پیاوێک تەمەن (31) ساڵ، منداڵێک تەمەن (11) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (کانی گەلی، 94ی باداوە) و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن.
پارێزگای سلێمانی (2) پۆزەتیڤ، (2) ئافرەت تەمەنیان (60)، (38) ساڵ کە یەکیان لە شارەدێی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە کە پێشینەی گەشتکردنی هەبووە.
پارێزگای دهۆک (3) پۆزەتیڤ، پیاوێک و ئافرەتێک تەمەنیان (31) ساڵ و مناڵێک تەمەن (10) ساڵ کە یەک خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتین بوون.
پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێک تەمەن (48) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (288) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (105) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#07-04-2020#