لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ژینگەی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)دا هاتووە کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتیی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە کاربەدەستانی ڕ ژێم لە سەر ناوی دروست کردنی هەلی کار و وەبەرهێنان و کەم کردنەوەی ئاماری لە ڕادەبەدەری بێ کاری و پڕکردنی گیرفانی کارمەندانی بێ مووچە ماوەی کۆمەڵێ گرووپی زەویخۆر و هەڵپەرەستی بەرداوەتە گیانی دارستانەکانی زاگرۆس. و لە ڕاستی دا سییەکانی نیشتمان بە کۆرۆنای زەویخۆری کاول دەکا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ژینگەی کۆدار
پاراستنی دارستانەکانی زاگرۆس ئەرکێکی نەتەوەییە
بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە.
بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە، سیستەمی هەلپەرست و تاڵانچی سەرمایەداری بە مەبەستی کەڵەکە کردنی سەرمایە بۆ چرکەیەکیش دەست لە قڕکردن و لە ناو بردنی سروشت هەڵناگرێت. بەشێکی هەرە زۆری دارستان و زەوییە چاندنی و شیناییەکانی دونیا بوونەتە بیابانێکی وشک و قاقڕ.. ئەم بێ عەداڵەتی و دەستدرێژیانە بە بیانووی مڵکی گشتی بۆ دەوڵەتەکان بە ئەرێکردنی یاسا ڕەوایی پێدراوە. دەوڵەتی ئێرانیش زیاتر لە هەر دەوڵەتێکیتر بە هۆی نەبوونی ڕێوەبەری کارامە و ڕێوەبردنێکی ڕاست وڵاتیان بەروە کاولبوونێک بردووە کە زیندووکردنەوەی زۆر ئەستەمە.
جیاواز لە قۆرغکردنی سروشت لە لایەن ڕێکخراو و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، بەبی هیچ چاودێرییەک ڕێگای لە بەر دەم پاوانخواز و دەست و پێوەندەکانی دەوڵەت و دۆست و خزمی بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومیش بۆ داگیرکردنی دارستان و بوورەکانی کردۆتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش وێڕای هەبوونی دەیان ڕێکخراووەی ژینگە پارێزی و کەسانی چالاکی ئەو بوارە. کە لە هەموو ئێراندا پێشەنگایەتی هێڵی پاراستنی ژینگە دەکەن، دیسان بە گشتی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت #مەریوان#، کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتیی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن. جێگای ئاماژەیە کە کاربەدەستانی ڕ ژێم لە سەر ناوی دروست کردنی هەلی کار و وەبەرهێنان و کەم کردنەوەی ئاماری لە ڕادەبەدەری بێ کاری و پڕکردنی گیرفانی کارمەندانی بێ مووچە ماوەی کۆمەڵێ گرووپی زەویخۆر و هەڵپەرەستی بەرداوەتە گیانی دارستانەکانی زاگرۆس. و لە ڕاستی دا سییەکانی نیشتمان بە کۆرۆنای زەویخۆری کاول دەکا.
لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەو کارە دەست درێژییە لە سەر سامانی گشتی کۆمەڵگا و کارێکی دوور لە ئەخلاق و پێوانە ئینسانی و نیشتمانییەکانە. سیاسەتەکانی نیۆلیبرالی دەوڵەتی ڕۆحانی لە بواری ئابووریدا بە بەستێنی سەرەکی ئه و دۆخە دەزانین. داوا لە هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت دەکەین بێ هیچ چاوپۆشییەک ڕووبەرووی ئەو کردەوە دژە نیشتمانییە ببنەوە. لە هەمان کاتدا لە یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخوازین هەلوێستی گونجاویان سەبارەت به و تاڵانانە هەبێت.[1]
#10-04-2020#