دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
لە ئاگاداری نامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی بۆ سێیەم جار ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا ڕۆژی 2020/4/18 درێژکردەوە.
جێگای ئاماژەپێدانە بڕیارەکە گەشتی هاتن و چوونی فڕۆکەکانی مانگی سوور و سەربازی و يارمەتیە تەندروستييەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر(کارگۆ) ناگرێتەوه.
بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لەچوارچێوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزییە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناcovid19.
ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی.
#10-04-2020#