ناوەندی کۆردیناسیۆنی قەیرانەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لە ڕاگەیەنراوێکدا، قەدەغەی هاتوچۆی وبیرهێنایەوە کە دوێنێ ڕاگەیەنرابوو و وتی، بەسەدان هەزار مرۆڤ لە شارە گەورەکان بە شێوەیەکی سنوردار لە کەرەنتینەدابوون و بەو بریارە لە ترسا چوونە کۆڵانەکان و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت مرۆڤەکان ڕووبەرووی مەرگ دەکرێنەوە.
کەجەدە وتی، بریاری کەرەنتینە کە بە بێ هیچ پلانێک ڕاگەیەنراوە، ڕێوشوێنەکانی کە تا ئیستا خستوویانەتەگەڕ پووچەڵ کردووەتەوە. بەو شێوەیە بەرپرسیاری نزیکایەتی ژیانی مرۆڤەکان عەقڵیان ونکردووە. باشترین نیشانە کە ئاکەپە ناتوانێت لەم قۆناگەدا کۆمەڵگا بەڕێوەببات، ئەو کاتە ئاشکرا بوو کە دوێنێ شەو بە هەزاران مرۆڤ بێ گرتنەبەری ڕێوشوێن ڕژانە ناو شەقام و دوکان و فڕنەکان و بەو شێوەیە مەترسیەکی زۆر لەسەر تەندروستی کۆمەڵگا دروست بووە.
کەجەدە هەروەها ڕاشیگەیاند، یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیان بە زووترین کات بێ جیاوازی و بێ ئەوەی بەسیاسیبکرێت پێویستە لە پەرلەمان تێپەڕبکرێت و زۆر ڕێگا هەیە کە سزاکان بەشێوەیەکی یەکسان کەمبکرێنەوە.
کەجەدە داوای لە گەل کرد پشتگیری لە یەکتری بکەن و ئاماژەی بەوەکرد، پشتگیری هیوای ژیانە. گەلەکەمان کاتی کەرەنتینە پێویستە هاوکاری کەسە نەخۆشەکان، پەککەوتەکان و هەژارەکان بکات. لەم دۆخەدا هەوڵی پراکتیکی کۆمەڵگا لەسەر پێ دەهێڵێتەوە.
کەجەدە هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ترس چارەسەر نییە و پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و هیوامان هەبێت.[1]
#11-04-2020#