ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە لە کوردستان و تورکیاش لە ماوەیەکی کورتدا بڵاوبووەوە. ئاشکرا کراوە کە ئەم ڤایرۆسە لە ناوچە سارد و شێدارەکاندا و لە شارە گەورەکاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە. هەروەها ئەو دەڤەرانەی کە مرۆڤەکان بەیەکەوە دەژین و پێکەوە کار دەکەن و چالاکی دەکەن ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە. بۆیە لە زیندانەکان مەترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەیە. بۆیەش دەزگاکانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا داوا دەکەن هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن. لە تورکیا و کوردستانیش داوا دەکرێت سزادراوان ئازاد بکرێن.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان سەردانی خانەوادەکان قەدەغەکراوە، قسەکردن بە تەلەفۆنیش هەفتەی بووەتە دووجار. بەڵام ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی نە دەتوانێت لەگەڵ خانەوادە و نە لەگەڵ پارێزەرەکانی بە تەلەفۆن قسە بکات و هەروەها ناتوانێت چاوی بە خانەوادە و پارێزەرەکانی بکەوێت. ئێستا لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەری گەلی کورد هیچ زانیاریەک نییە. لەم سەردەمەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا مافێکی سروشتیە کە لەبارەی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد هەواڵێک بزانرێت. گەلەکەمان دەیەوێت لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەری گەلی کورد زانیاری بەدەستبهێنێت.
بە یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیان کە دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە هەوڵی دەرکردنی دەدات، دەیانەویت زیندانیە سیاسیەکان کە زۆربەیان کوردن، گیانیان لەدەست بدەن. بە کردەوەکانی لە ئیمڕالی ئاشکرا بووە کە ئەم دەسەڵاتە گەورەترین دوژمنایەتی بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدەدات. بە بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد کە لە لای گەلی کورد هەڵوێستی ئازادی خوڵقاندووە. خۆی هەڵوێستی بەرانبەر ڕێبەری گەل، هەڵوێستی بەرانبەر گەلە. گەلەکەمان ئەمە باش دەزانێت و خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی دەکات و بۆ تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەرەکەی کە لە باوردۆخیکی ئازاددا بژی، تێدەکۆشێت.
لەبارەی پرسی تەندروستی و ئاسایش پێویستە هەستیار بین
پێویستە گەنجان، ژنان، گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، لەبارەی پرسی تەندروستی و ئاسایشێ ڕێبەر ئاپۆ زیاتر هەستیار بن، تێکۆشان بۆ ئەم پرسە لە هەموو جێگایەک و ڕووەک پێویستە بەردەوام بێت. تێکۆشان بۆ تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا ئەرکی سەر شانی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکیتر دەردەکەوێت، ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ئازادی و دیموکراسی هەموو مرۆڤایەتیە.
ئەرکی هەموو مرۆڤایەتیە خاوەنداری لە ڕێبەری ئاپۆ بکات
ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی کاپیتالیزم و شێوەی کارکردنی و ڕێبازەکانی ئاشکرا کردووە کە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی دەبێتە بەڵا و بۆ ڕزگاربوون لەو کارەساتانەی کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دروست کردووە، لە سەر بناغەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ژینگەپارێز و ئازاد بە سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەسەر بناغەی تیئۆری و ئایدۆلۆژی ڕێگەچارەی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە. ئەرکی هەموو مرۆڤایەتی ئەمەیە کە خاوەنداری لە ڕێبەر یاپۆ بکات کە بە نمونەکانی پیشانیدا مرۆڤایەتی چۆن دەتوانێت لەم کارەساتانە ڕزگاری ببێت و بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکرات بژی.
لەم ڕۆژەدا کە هەموو مرۆڤایەتی دەستەوەسان بێچارە بووە، لە هەموو کاتێک زیاتر کۆمەڵگا پێویستی بە پڕۆژە و پێشنیازەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی کێشەکان هەیە. لەم ڕووەوە تەندروستی، ئاسایش و بارودۆخی ئازادی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ خزمەت بە گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ئەرکی گەلەکەمان وهەموو مرۆڤایەتی ئەوەیە تێبکۆشێت.
پێویستە گەلی کورد لەگەڵ هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕای گشتی جیهان لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ لەناو تێکۆشانێکی بەردەوامدابن و پێویستە بە خێرایی هەواڵی ڕێبەر ئاپۆ بزانرێت.[1]
#11-04-2020#