ئامادەکردنی: باخان مەحمود کەریم
بەشی زانستی بایۆلۆجی
زانکۆی #سلێمانی#
ڤایرۆسی #کۆرۆنا# گەورەترین گروپی ناسراوی RNA ڤایرۆسەکانە کە دابەش ئەبن بۆ چوار ڕەگەز و ئەوانیش بریتین لە: α-CoVs, β-CoVs, γ-CoVs, and δ-CoVs، کە لە نێوانیاندا ڤایرۆسەکانی ڕەگەزی ئەلفا و بێتا تووشی شیردەرەکان ئەبن لە کاتێکا دوو ڕەگەزەکەی تر ئەتوانن باڵندەکان و هەروەها شیردەرەکانیش تووش بکەن.. [1]