بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری #هەولێر#، نەخۆشخانەی لەدایکبون و ئافرەتانی هەولێر هێڵی گەرم کارا دەکات.
له و بارەیەوە دکتۆرە هالە جەودەت جەواد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبون و ئافرەتانی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند ئێمە وەک ستافی نەخۆشخانەی لەدایکبون خزمەتگوزاری تەواومان پێشکەش بە هاووڵاتیان کردوە و توانیومانە بەتەواوی ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، لەکاتێکدا ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاری بەردەوام پێشکەش دەکات، هەروەها نەخۆشخانەکەمان توانیویەتی پرۆسەی کوتانی منداڵانیش بەڕێوەببات، ئەمڕۆش هێڵی گەرمی نەخۆشخانەکەمان ڕادەگەیەنین، کە دەتوانێت خزمەتگوزارییەکی زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتیانمان بکات.
وتیشی: لە ڕۆژانی 11/3 تا 11/4 و لەماوەی مانگێکدا 10 هەزار و 771 نەخۆش سەردانی کردوین و له و ماوەیەدا 750 کوڕ و 717 کچ لەدایکبون، کە هەزار و 140 منداڵیان بە سروشتی لەدایکبون و و ئەوانی دیکە بە نەشتەرگەری بون، هەر له و ماوەیەدا 7 هەزار و 250 پشکنینی سۆنەر و 400 نەشتەگەریی بەپەلە ئەنجامدراوە.
لەلایەن خۆشیەوە دکتۆر #مەهاباد# سابیر عەلی سەرۆکی بەشی ئافرەتان لە نەخۆشخانەی لەدایکبون و ئافرەتانی هەولێر ڕونیکردەوە ئامانجیان لە بەگەڕخستنی ئه و هێڵە گەرمە بەهاناوەچونی ئه و هاووڵاتیانەیە، کە پێویستیان بە نەخۆشخانەکە دەبێت و خۆیان لە ڕێگەی ئه و هێڵە گەرمەی، کە ژمارەکەی 122-ە، ئاراستەیان دەکەن و سەردانەکانیان بۆ ڕێکدەخەن و هەماهەنگیان بۆ دەکەین.[1]
#12-04-2020#