1- مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا لە #سلێمانی# و هەرێمی کوردستان و جیهانیشدا بەردەوامن و پێویستە هەموولایەک بە خۆپارێزیی تەواوەوە پابەندی هەموو ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن.
2- قەدەغەکردنی تەواوی هاتووچۆ لە سەعات (6)ی ئێوارە بۆ (12)ی شەو بەردەوامە و لە کاتەکانی تریشدا قەدەغەی هاتووچۆ درێژەی هەیە، تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستی دیاریکراودا، هاووڵاتیان دەتوانن بە پێ لە سنوری گەڕەکەکەی خۆیاندا، (بە پابەندبوونی تەواویان بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە)، پێویستیەکانیان دابین بکەن.
3- ئەو بڕیارو بەیان و ڕێکارو ڕێنماییانەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو #وەزارەتی ناوخۆ#و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دیاریکراون، وەکو خۆیان جێبەجێ دەکرێن.
4- نووسینگەو دوکانی پێداویستیە کشتوکاڵییەکان لە سەعات (8)ی بەیانی بۆ سەعات (2)ی پاش نیوەڕۆ کراوە دەبن.
5- نووسینگەکانی دراوو حەواڵەکردن، بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی قائیمقامیەتی شارۆچکەی مەڵبەندی سلێمانی، لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی و ئارامیدا، تەنها لەو کات و شوێنانەی دیاریکراون دەکرێنەوە.
6- بانکە ئەهلیەکان هەفتانە لە ڕۆژانی دووشەممەو سێ شەممەو چوارشەممەدا بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان لە سەعات (9)ی بەیانی بۆ سەعات (1)ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە.
7-خزمەتگوزارییەکانی (پێداویستیەکانی خانووبەرە (ئاوو کارەبا)، کارگەکانی خواردەمەنیی ئامادەکراو، وەرشەی چاککردنەوەی سەتەلایت و داتاکردنەوە، خزمەتگوزارییەکانی ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕو پەنچەرچی، وەرشەی چاککردنەوەی مۆبایل و فرۆشتنی پێداویستی مۆبایل، شوێنی ئوتوی هەڵم، سەرتاشخانەکان، ماسی فرۆشیی و شوێنەکانی فرۆشتنی ماسی، کەبابخانەو برژاوەکان)، تەنها لە سنوری گەڕەکەکاندا (واتە شوێنەکانی ناو سەنتەری شارو ناو بازاڕو مۆڵ و بازاڕە داخراوەکان و ئەو شوێنانەی کە لە ڕێنماییەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا قەدەغەیان لەسەر دانراوە، ناگرێتەوە)، بەپێی ئەو ڕێنمایی و ڕێکارانەی کە لەدوای دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندنەوە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانییەوە، بڵاودەکرێنەوە، لەسەر بنەمای بەردەوامبوونی قەدەغەی هاتووچۆو پابەندیی هاووڵاتیان و پەیڕەوکردنی ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان، دەکرێنەوە.
8- هەر خاوەن پیشەیەک پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێکاری دیاریکراوی وەزارەتی ناوخۆو لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و قائیمقامیەتی قەزاکان نەبێت، سزای یاسایی دەدرێت.
#12-04-2020#