بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ 32 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی ئەنفالی ڕەشی #گەرمیان# کە بەقۆناغی سێیەمی ئەنفال دادەنرێت و هەموو ناوچەکانی #چەمچەماڵ#، سەنگاو، #کفری#، #کەلار#، قادرکەرەم، دووز، پێبازو تیلەکۆو لەیلانی گرتەوەو زیاتر لە 500 گوندو چوار ناحیە وێرانبوون.
رژێمی بەعس بەشێوەیەکی دڕندانە بەهەزاران هاووڵاتیی کوردی بێدیفاعی لەمنداڵ و ئافرەت و گەنج و پیرو پەککەوتەی بەبێتاوان و تەنها لەبەرئەوەی کوردبوون لەبیابانەکانی سەماوەو عەرعەر زیندەبەچاڵ کرد، ئەم تاوانە لەمێژوودا یەکێکە لەتاوانە هەرە قێزەونەکانی دژ بەمرۆڤایەتی و بەهەموو پێوەرێک دەچێتە خانەی جینۆسایدەوە.
لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان لەئەولەویەتی کارەکانیدا هەوڵدەدات لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەیسی ئەنفال بەجینۆساید بناسرێت و حکومەتی عیراق قەرەبووی خەڵکی ئەو ناوچانە بکاتەوە و ڕووفاتی پیرۆزی ئەو شەهیدانەش بەڕێزەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ.
لەم یادە کارەساتبارەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ کەسوکاری قوربانیانی جینۆسایدی گەرمیان دادەنوێنین و دروود بۆ ڕۆحی شەهیدانمان دەنێرین.
لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان
#14-04-2020#