سەرەڕای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەک ڕۆژی ژینگە دیاریکراوە، بە گوێرەی ستاندارە جیهانییەکانیش پێویستە لە هەموو وڵاتێک ڕێژەی سەوزایی لە 20% بۆ30% کەمتر نەبێت، بەڵام بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان، هێشتا گرفتی کەمی سەوزایی هەیە و ڕێژەی سەوزایی 12.4%ە، ژینگەپارێزێکیش، دەڵێت: ئەوەی کۆرۆنا کردی بە ماوەیەک ئێمە بە چەند ساڵ پێمان نەکرا.
رێژەی سەوزایی لە شارەکانی باشووری کوردستان
|
|
|
|
ژمارەی دارستانی دەستکرد بە دۆنم
|
|
|
|
ئێوارەی 16ی نیسانی 1987، ڕژێمی ڕوخاوی بەعس، شێخ وەسان و بالیسانی لە دەڤەری خۆشناوەتی کیمیاباران کرد، لە ئەنجامدا 264 هاوڵاتی شەهید و زیاتر لە 400 هاوڵاتی برینداربوون و ژینگە و خاکەکەشی ژەهراوی بوون، هەربۆیە 16ی 4ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان دیارییکراوە.
$ڕێژەی سەوزایی و دارستان لە هەرێمی کوردستان 12.4%ەیە$
بە وتەی حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە بەردەستیاندایە ڕێژەی سەوزایی و دارستان لە هەرێمی کوردستاندا، بە پێی ئەو وێنانەی لە ساڵی 2015، مانگە دەستکردەکان تۆماریان کردووە، بریتیە لە دوو ملیۆن و 507 هەزار دۆنم، کە لەو ڕێژەیە لە 9.5% ڕێژەی #هەولێر#، 9.1%#سلێمانی# و 27.5% #دهۆک#، کە جیاوازترە ڕێژەکەی لە چاو شوێنەکانی دیکە، چونکە پێش 2015 ئەو ڕێژەیە دیاریکراوە، بۆیە هەرچەندە لە هەموو وڵاتاندا ڕێژەی ستانداردی جیهانیی بۆ سەوزایی پێویستە لە 20%بۆ30% بێ، بەڵام لە سنووری هەرێمی کوردستان ڕێژەکە لە 12.4%ە.
هەروەها 35هەزار و 472 دۆنم دارستانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، کە پارێزگای هەولێر 8 هەزار و 8. 988 دۆنم، پارێزگای سلێمانی 15هەزار و 980، پارێزگای دهۆک هەشت هەزار و 968.2 و پارێزگای #هەڵەبجە# هەزار و 905 و #گەرمیان# 531.3 دەگرێتەوە.
$17 بەنداو هەیە و 17 بەنداوی دیکەش لە بواری جێەجێکردندان$
لە هەرێمی کوردستاندا 17 بەنداوی گەورە و بچوک هەیە، سەرەکیترینیان بەنداوەکانی دوکان، #دەربەندیخان# و دهۆک، کە دە بەنداویان دەکەونە سلێمانی و گەرمیانەوە، چوار بەنداوی لە هەولێر و سێ بەنداوی دیکەشی دەکەوێتە دهۆکەوە، هەروەها 16 بەنداوی دیکەش دیزاینیان بۆ کراوە و لە جێبەجێکردندان، کە ئەوانیش هەشتیان لە سلێمانی و گەرمیان، پێنج لە هەولێر و سێ لە دهۆکە، ئەو17 بەنداوەی کە لە هەرێمی کوردساندا هەن، توانای گلدانەوەی 10 ملیارد مەتر چوارگۆشەیان هەیە.
یەکێکی دیکە لە پێکهاتەکانی ناو ژینگە کە دەستی مرۆڤەکانی تێدایە و بە قازانج و زیان تەواو دەبێت، بریتیە لە بەنداو، کە یەکێکە لە هۆیەکانی گلدانەوەی ئاو، کە دەتوانرێت بۆ کشتوکاڵکردن و بەدەستهێنانی وزەی کارەبا سوودی لێوەر بگیرێت، بەڵام لەگەڵ سودەکانی چەندین زیانی بۆ زەوی هەیە، لەوانە سروشت، سامانی ماسی و گۆڕانی کەشوهەوا، تەنانەت هەندێک جار بەنداو دەبێتە هۆی لەناو بردنی سامانی کلتوری و مێژوویی ئەو ناوچەیەی کە تێیدا دروست دەکرێت، بۆ نمونە بەنداوی گاپ کە تورکیا لە ناوچەی حەسەن کێف-ی باکوری کوردستان دروستیکرد، کە بە یەکێک لە ناوچە مێژووییەکانی کوردستان دادەنرێت کە مێژووەکەی بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام بەنداوەکە ئەو مێژووە دەوڵەمەندە بە یەکجاریی دەسڕێتەوە.
بەهەمانشێوە لە ناوچەی هەورامانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوڵەتی ئێران سەرقاڵی دروستکردنی بەنداوێکە لەسەر ڕووباری سیروان بە ناوی بەنداوی داریان، کە بە تەواوبوونی ئەو بەنداوەش زیاتر لە 40 شوێنەواری مێژوویی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر مەترسی سڕینەوە و لەناوچوون.
$هەوڵی ڕێکخراوەکان و پەرەدان بە ڕێژەی سەوزایی$
ئەگەرچی ساڵانە بەشێکی زۆر نەمام لە ناو نەمامگە حکومییەکاندا دەڕوێنرێت و زۆرینەشی لەناودەچێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە لە دوایی ئەو نەمام چاندنە بیر لە ئاودان و خزمەتکردنیان ناکرێتەوە، بۆیە بەشێکی زۆری بە گەرمای زۆر، خواردن لە لایەن ئاژەڵان و ناهۆشیاری هاوڵاتیان لە ناو دەچن.
رێکخراوی سروشتی کوردستان، لە چوارچێوەی زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی مانگی نیسانی ساڵی پار پڕۆژەیەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوای دروستکردنی پارکی نیشتمانیان کردووە، کە ئەم پارکە بە مەبەستی خزمەتکردن و پەرەدان بە هەڵمەتی هاوڵاتیان بۆ نەمام چاندنە، کە لە کاتی بۆنەکانی وەک لە دایکبوون، هاوسەرگیریی، دەرچووی زانکۆکان و کەسە جیاوازەکانی دیکە ئەنجامی بدەن.
هەژیر ئیسماعیل، ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە قسەی کرد و وتی: ئێمە کە باسی سەوزایی دەکەین باسی یارمەتیدەری هەناسەدان و سەرچاوەی ئۆکسیجن دەکەین و ژینگە شوێنی ژیانی مرۆڤ و زیندەوەرانە و هەر پیسبوونێکی بەرامبەر دروست بێت کاریگەرییەکەی لە سەر خۆمان دروست دەبێ، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لە ئاستی ژینگەدا بەرپرسیار بن و ژینگە بپارێزن.
ئەو ژینگە پارێزە ئەوەشی وت: ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاککردنەوەی ژینگە کردی هیچ یەکێک لە ڕێکخراوەکان بە درێژایی چەند ساڵ کارکردنیان نەیانتوانی بیکەن، چونکە بۆ ماوەیەک هاتووچۆیی ئۆتۆمبێلەکانی ڕاگرت و پاشماوەکانی کەمکردەوە.[1]
#16-04-2020#