ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
چالاکی لە گردی کۆنفڕانس
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بەردەوامە، 12ی نیسان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
لە باگۆک 2 سەرباز کوژران
سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید مەروان لە هەرێمی باگۆکی مێردین بۆسەیان دانا و هەوڵیاندا ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. هێزەکانمان لە ناوچەکە پۆسەی فۆتۆیان دانا و 6ی نیسان یەکەکانی دوژمن لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر بە تەکنیکی سابۆتاژ بوونە ئامانج. لە چالاکیەکەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران و 2 سەربازیش برینداربوون. دوای چالاکیەکەدا سوپای داگیرکەری تورک کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە. یەکینەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە ساخ و سەلامەتی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
لە زینی وەرتێ لە هێرشی ئاسمانیدا 3 گەریلا شەهید بوون
15ی نیسان لەنێوان کاتژمیر 11:30 و 12:30 دا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر زینی وەرتێی کاروخی سەر بە هەرێمی #قەندیل#ی هەڕێمەکانی پاراستنی میدیا. لە ئەنجامی بووردۆمانەکەدا 3 هەڤاڵمان شەهید بوون کە ناسنامەیان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
هەروەها هەمان ڕۆژ کاتژمیر 14:00 فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ ناوچەی کانیشکای هەرێمی زاپیان بووردۆمان کرد. لەو بووردۆمانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#16-04-2020#