بڕیارەکان بۆ کاتژمێر 6ی بەیانی تا 6ی ئێوارە
1- کردنەوەی مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانە و گۆشت فرۆش و سەوزە و میوەفرۆش.
2- کردنەوەی چێشتخانە و شیرنەمەنی و چەرەزات بە دلیڤەری و بە پێی مەرجە تەندروستییەکان لە دەرەوەی سنووری شەقامی سی مەتری.
3- ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غازی ماڵان و تەنکەری زێراب و ئاوەڕۆی پیسی ماڵان.
4- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ماست و بەروبوومە شیرییەکان.
5- کردنەوەی ڕوونگۆڕ و پەنچەرچی و شەریکاتی ئۆتۆمبێل لە ڕۆژانی یەکشەم و سێشەم و پێنجشەم جگە لە ناوچە پیشەسازییەکانی باشوور و باکوور کە بۆیان نییە کراوە بن.
6- کردنەوەی کارگەکان و پڕۆژەکانی بازرگانی و وەبرهێنان و بیناسازی بە مەرجی نەبوونی هیچ گردبوونەوەیەک لە کاتی کارکردندا، هەروەها کەلوپەلی بیناسازی لە دەرەوەی شەقامی سەد مەتری.
7- سەرتاشخانەی پیاوان بە مەرجێک چوار کەس زیاتر لە ژوورەوە نەبن بە سەرتاشەوە. شوێنی ئوتووکردنی جلوبەرگ لە دەرەوەی شەقامی سی مەتری.
8- هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمی کشتوکاڵ..
9- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.
10- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراک و کەرستەی پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان.
11- کردنەوەی نۆڕینگەکانی ڤێتەرنەری.
12- گۆشتگە کراوە دەبێت.
13- کۆمانیاکانی گەیاندنی دیلیڤەری و پۆست.
14- کردنەوەی نەمانگەکان.
15- کردنەوەی مۆبیلیات و فەرشفرۆش بە مەرجێک بە ئۆنلاین بفرۆشرێت و گەیاندن و گواستنەوەشی لە لایەن فرۆشیاران و کۆمپانیاکان دەبێت.
16- سەربڕخانەی مریشک لە 5 ئۆتۆمبێل زیاتر ڕێگەیان پێنادرێت. بە مەرجی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوبەرایەتی ڤێتەرنەری پارێزگای هەولێر.
بڕیارەکانی تایبەت بە کاتژمێر 12ی شه و تا 8ی بەیانی
1- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گازی مۆلیدەکان و کردنەوەی گۆڕەپانی گازفرۆشان.
2- پزیشک و کارمەندانی ڤێتەرنەری و پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵی و کشتوکاڵ و چوون بۆ باخداری و کاروباری کشتوکاڵی و هەنگداری.
3- خاوەنی مۆلیدە و کارپێکەری مۆلیدەکان.
4- گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراکی بریکارەکەکانی خۆراک.
#16-04-2020#