ژمارەیەک پارتی سیاسی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و دەزگا کوردیەکان، لەبارەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە کەمپی #مەخموور#، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
'3 ژنی مەدەنی شەهیدکران'
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە هەموو جیهان مرۆڤایەتی لەبەرانبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەجەنگێت و خۆی دەپارێزێت، هەوڵ دەدرێت ڕێگا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت. بەڕێوەبەرانی وڵاتان هەوڵ دەدەن کە گەلەکەیان لە کارەسات بپارێزن. بەڵام لە کاتێکدا کە جیهان ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک هەلیک دەقۆزێتەوە و هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد زیاتر دەکات.
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخموور، سێ ژن کە بۆ دۆشینی ئاژەلەکانیان لە چۆلەوانیبوون، شەهید کران. ئێمە وەک پارتە سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، هێرشەکە بە تووندی شەرمەزار دەکەین.
'بێدەنگی هێز و بوێری بە دەوڵەتی تورک دەدات'
لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵکوژیە سەرەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا بیدەنگن. بێدەنگی بوێری دەداتە دەوڵەتی تورک کە بەردەوامی بە هێرشەکانی بدات. ئێمە ئەم بێدەنگیە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. بە تایبەتی بێدەنگی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەناو گەلی کورددا بووەتە هۆی ناڕەزاییەکی گەورە. لەگەڵ هێرشەکانی سەر کەمپی مەخموور لە هەرێمی زینی وەرتێش لەنێوان پێشەرگەکانی یەنەکە و پەدەکەدا ئالۆزیەکی گەورە دروست بووە. مەترسی هەیە کە ببێتە هۆی شەڕیکی ناوخۆیی. ئەم دۆخە بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت. شەڕێک لەنیوان پارتە کوردیەکان ڕوودەدات و ئەوەش بە تەنها داواکاری و خزمەتی دەوڵەتانی داگیرکەرە و بە تایبەتی لەم دۆخەدا خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات.
'پیویستە گەمارۆ بە زووترین کات هەڵبگیرێت'
ئێمە بانگ لە سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین: بێدەنگی و بێهەڵوێستی لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ گەلی کورد زۆر قوڕسە و قبوڵناکرێت. پێویستە لەم ڕووەوە ناڕەزایی و هەڵوێست پیشانبدرێت و گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور هەڵبگیرێت، لەبەرئەوەی ئەم گەمارۆیە بۆ گەلی کورد جێگای شەرمە.
'لەدژی داگیرکەری یەکبگرین'
بانگەوازیمان بۆ گەلی کوردستان ئەمەیە: هێرش و دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک نە تەنها لەدژی کەمپی مەخموورە، هێرش لەسەر هەبوونی گەلی کوردستانە. جیهان لەبەرانبەر کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵ دەدات کە خۆی بپارێزێت، بەڵام دەوڵەتی تورک لەم کاتەشدا دوژمنایەتی کورد دەکات و بە هەموو هێزی دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات. پێویستە گەلەکەمان لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک پێکەوە و یەکگرتوو بن و پارتە سیاسی، ڕێکخستنەکان و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و میدیای کوردی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی یەکدەنگ بن. دۆست و دوژمنەکان ببینن کە گەلانی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێکەوەن و یەکگرتوون. تا ئێمە پێکەوە نەبین، ئێمە ناتوانین لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، گەلەکەمان بپارێزین و ناتوانین لەبەرانبەر مێژووش خۆمان بپارێزین. ئێمە بانگەوازیمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق ئەوەیە کە لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بیدەنگ نەبن، بێدەنگی هاوکاری دەوڵەتی تورکە، بۆ پاراستنی گەلی کەمپی مەخموور پێویستە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
پارتی و ڕێکخراوە بەشدارەکان
یەنەکە (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)
بزوتنەوەی گۆڕان
کەجەدە – ئە (کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردستان – ئەوروپا)
تەژەکە – ئە (بزووتنەوەی ژنانی کوردستان- ئەوروپا)
پارتی شیوعی کوردستان
پارتی زەحمەتکێشان
پادێ (پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان)
تەڤگەری ئازادی
پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتیک)
پەدەکەسە (پارتی دیموکراستی کوردی سوریا)
پارتی چەپی کوردی سوریا
بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان –سوریا
پارتی دیموکراستی کورد لە سوریا
پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
پارتی سەرکەوتنی کورد لە سوریا
پارتی چاکسازی کورد لە سوریا
پارتی سەوزی کوردستان لە سوریا
#پارتی دیموکراتی کوردستان#ی کوردستان لە سوریا
پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا
پارتی ئیسلامی کوردستان
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
بزووتنەوەی کاوە
#پژاک# (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان
کۆدار (کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
پلاتفۆرمی هۆرام
پلاتفۆرمی زاگرۆس
پلاتفۆرمی یارسان
یاری کورد
Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V
فەدا (فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان)
ناڤ – یەک (فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدی)
Kurdische Zentrum Berlin
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان
ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
ئینیستیتوی کوردی – بروکسەل
مەشەدە(ئەنجومەنی شەنگالی دەەروەی وڵات)
یەمەکە (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)
یەکێتی ئیزدیانی سوری
Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlîn
Dachverband der Êzidischen Frauenräte
DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا
Kurdistan human rights [1]Association
#17-04-2020#