تەڤدەم هێرشەکەی سەرمەخموری شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند: بێدەنگیی بەغدا و هەرێم دەرفەتی زیاتر بە داگیرکاریی تورکیا دەدات.
تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤدەم، لەسەر هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورک لە جیهاندا تەنها دەوڵەتێکە، کە زۆرترین شەڕ لەگەڵ ئیرادەی گەلان دەکات و نایەوێت گەلان ئیرادەی خۆیان بەدەست بێنن و ئەمکارە بە تاوان دەزانێت و دژی کورد، ئەرمەن، سوریانی و ئاسوری کۆمەڵکوژیی ئەنجامدەدات.
هەروەها هاتووە: دەوڵەتی تورک دۆخی نائارامیی عێراقی قۆستووەتەوە و بە هاوکاریی پارتی، داگیرکەرییەکانی بەرفراوان دەکات، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا حکومەتەکانی بەغدا و #هەولێر# بێدەنگن و زیاتر دەرفەت بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەنەوە.
لە کۆتاییش هاتووە: وەک تەڤدەم، ئەم هێرشە دڕندانەیە شەرمەزاردەکەین و داوا لە حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن، بە تایبەت پارتی کە کامپی مەخموری گەمارۆ داوە، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەم گەمارۆیە، ئەوەیە کە هاوکارییە مرۆییەکان لەسەر سڤیلەکان ببڕن.[1]
#18-04-2020#