لەم بارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریدا کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لە 20ی نیسان، کاتژمێر 14:10 لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە دژی سەربازگەی ئایزەک چالاکیەکیان ئەنجامدا و گورزی کوشتندەیان لە یەکینەکانی دوژمندا. لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس دەوروبەری سەربازگەکەیان دایە بەر دەستڕێژی کوللە و ئێوارە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 20:00 سەربازە کوژراو و بریندارەکانی لە هەرێمەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕایەوە بارەگای خۆی.
3-ی ئاداری 2020 سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی حەشەتی سەر بە هەرێمی بەستای شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. ئۆپڕاسیۆنەکە بێ ئەنجام مایەوە و یەکینەکانی دوژمن لە هەرێمەکە کشانەوە. بەرەبەیانی 14ی نیسان هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچەی نومان و کەنالای سەر بە هەرێمی بەستاش جارێکی دیکە دەستیان بە ئۆپڕاسیۆن کرد. ئەو ئۆپڕاسیۆنەش بە ئەنجام کۆتایی پێهات.
14ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی گردی چۆلیا و گوندک ڕەمۆی شاخی جودی لە شڕنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی دیکە کرد. 14ی نیسان بە شەو، فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گوندک ڕەمۆیان بوردومان کرد. ئۆپڕاسیۆنەکە تا ئێستاش بەردەوامە. بە هۆی ئۆپڕاسیۆنەکە 2 لە هەڤاڵانمان شەهید بوون. دواتر زانیاریەکان لە بارەی ئەو ئۆپڕاسیۆنەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
20ی نیسان لە کاتژمێر 19:30 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی کانی سارکی هەرێمی گارە و ناوچەی سلێمان، مامڕەش و دۆڵی شیڤێی سەر بە هەرێمی ئاڤا شینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردەمان کرد. لەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#21-04-2020#