بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
(شَهْرُ ڕَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًی لِّلنَّاسِ ۆبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَیٰ ۆالْفُرْقَانِ)
- صدق الله العظيم-
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان و عێراق بە تایبەتی دەکەم.
هیوادارم هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی نەخۆشی و ناخۆشییەکان و ئاساییبوونەوەی ژیان. هەروەها کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
30ی شەعبان 1441ی کۆچی
#23-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!