سەرۆکایەتی یەکێتیی بۆ #کۆمەڵەی خوێندکاران# : خۆتان نوێ بکەنەوە بە بیری نوێ و بەرنامەو پرۆژەی سەردەمیانەوە خزمەتی خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بکەن
بەڕێزان سکرتێرو و هەڤاڵانی سکرتاریەت و ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.
بەبۆنەی 44 هەمین ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە وئەندامانی کۆمەڵەکەتان دەکەین.
کۆمەڵەی خوێندکاران، لە تەمەنی زێڕینی ڕێکخراوەیدا، خاوەن مێژووییەکی گەورەو ڕابردوویەکی پڕشانازییە هەرئێوە پێشەوای ڕاپەڕینەکانی خوێندکاران بوون دژی ستەمی بەعس، کەئەمە مێژووە بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردنتان گرینگە وئەرکی سەرشانتان قورستردەکات تا بە بەرنامەو ستراتیژی نوێوەوە درێژە بەکاری ڕێکخراوەییتان بدەن و لەسەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردن بن بۆ بەدیهێنانی خەباتی خوێندکاران و خزمەتکردنی زیاترتان بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن.
پێویستە لەساڵی نوێی کارکردنتان، خۆتان نوێ بکەنەوە و گرنگی زیاتر بەتواناشاراوەکانی خوێندکاران بدەن و ڕێنیشاندەریان بن تا ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لە خزمەتکردنی کایەکانی ژیان، ئێوە دەبێت گرینگی زیاتر بەپەیوەندییەکانتان بدەن وڕۆڵ ببینن لەنێوەندە هەرێمایەتی وجیهانییەکاندا وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پشتیوانتان دەبین و پێکەوە بەبێ جیاوازی بیروباوەڕی حزبایەتی لە خزمەتی خوێندکاران دەبین لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی زانستخواز و ڕۆشنفکر.
هەرشادو تەندروستبن
سەرۆکایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#25-04-2020#