سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (8945) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1809) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (33) شوێنی جیاواز (485) لە #هەولێر#، (267) لە #سلێمانی#، (1008) لە #دهۆک#، (49) لە ڕاپەرین، وە (7136) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (159) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (891) پشکنین ئەنجام دراوە، (270) هەولێر، (230) سلێمانی، (365) دهۆک، (26) ڕاپەڕین. دەرەنجام (3) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێکی تەمەن (40) ساڵ، دانیشتووی شارەدێی بەحرکەیە و خێزانی تووشبووێکی پێشووە و لە کەڕەنتین بوو.
• پارێزگای سلێمانی (2) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (80) ساڵ کە دانیشتووی شارباژێرە و و پیاوێکی تەمەن (29) ساڵ قوتابیە و لە ووڵاتی ڕوسیا گەڕاوەتەوە لە ڕێگای #کفری# و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە سەر بە شارۆچکەی #کەلار#ە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (344) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (318) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#25-04-2020#