بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە #سلێمانی# و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
#25-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!