بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی#
بابەت/ گشتاندن
پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (28)ی ساڵی (2020)ی #وەزارەتی ناوخۆ# لە (23/ 4/ 2020)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (96) لە (22/ 4/ 2020)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆو دوای هەڵسەنگاندنی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا بە:
هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (10) لە ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری شارۆچکەی مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریکردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی (27-4-2020)ەوە، تا کاتێکی تر، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پێویست نەکەوتوونەتەوە کارو ئۆتۆمبێلی تاکسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە (81) لە 23-4-2020 دا بە سیستمی تاک و جووت کاردەکەن، هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن.
ئەم بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگاکەمان، جێبەجێ دەکرێت.
د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
#26-04-2020#