کۆمپانیای دانەگاز، فرۆشتنی پشکەکانی لە هەرێمی کوردستان بە ناڕاست ناودەبات و دەڵێت، وەبەرهێنانی فراوان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و لە 2020 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گاز دەگەیێنینە 650 ملیۆن پێ سێجا.
کۆمپانیای دانەگاز ڕایدەگەیێنێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی پڕ لەهەڵە و زانیاری نادروست بڵاوبووەتەوە کە تیایدا بە هەڵە ئاماژە بەوە کرابوو کەوا دانەغاز بە نیازە پشکەکانی کە هەرێمی کوردستانی عێراق بفرۆشێت.
دانەگاز بەتووندی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، کۆمپانیاکە پلانی فراوانکردنی پرۆژەکانی هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دوای تەواوکردنی قۆناخی یەکەمی فراوانکردن لەساڵی 2018 کە بووە هۆی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە 300 ملیۆن پێی سێجاوە بۆ 400 ملیۆن پێ سێجا.
دانەگاز دەڵیت، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی قۆناخی دووەمی فراوانکردنین بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان لەساڵی 2022 بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.
دانەگاز کە گەورەترین کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە بواری بەرهەمهێنانی گاز و لەکەرتی غازی کوردستان وەبەرهێنان دەکات. بەپێی گرێبەستێکی 20 ساڵی کە سەرەتای ساڵی 2019 لە نێوان کۆمپانیای دانەگاز و حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا، دانەگاز پابەندە بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ساڵی 2023 بۆ 1 ملیار پێ سێجا.[1]
#26-04-2020#