سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (9017) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1601) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (33) شوێنی جیاواز (485) لە #هەولێر#، (259) لە #سلێمانی#، (808) لە #دهۆک#، (49) لە ڕاپەرین، (7416) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیکەی کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (72) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (814) پشکنین ئەنجام دراوە، (313) هەولێر، (245) سلێمانی، (254) دهۆک، (2) #هەڵەبجە#. دەرەنجام (3) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (2) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (46) ساڵ، دانیشتووی شارەدێی کە#سنە#زانە و پێشەکەی دارتاشە و لەلایەن پزیشکانەوە گومانی لێکراوە و پشکنینی بۆ کراوە، ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن (32) ساڵە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە وە کارمەندە لە کۆمپانیایەک کار دەکات لە پارێزگای هەولێر.
پارێزگای دهۆک (1) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (75) ساڵ، دانیشتووی شاری دهۆکە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (347) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (320) نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی دیکە تکا دەکەین، هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#26-04-2020#