ناکۆکی نێوان کارگەر و کارفەرما مێژوویێکی کۆنی هەیە که بە پەرەسەندنی مالکییەت بەسەر کەرەستەکانی کار ئەم کەلەبەرە قوڵتر بوویەوە، بەتایبەت لە سەردەمی پیشەسازی و نامۆبوونی مرۆڤ بە دەست ڕەنجەکانی خۆی زۆرتر هەست بەم ناکۆکیە دەکرێت. یەکی گوڵان لە سێبەری تێکۆشانی کارگەری بوویە هەوێنی تێکوشان دژی سیستەمی سەرمایەداری و هەوڵدان بو باشترکردنی دۆخی کار و ڕەوشی کرێکاران. گۆڕانکاری لە شێوازی بەرهەم هێنان و پێشکەوتنەکان لە بواری تێکنولۆژی، تێکۆشانی کارگەری خستووەتە نێو ڕەوشێکی نوێوە، نئولیبرالیسم پەیوەندی کلاسیکی کارگەر و کارفەرمای هەڵوەشاندووەتەوە، هەروەها بە ڕێگای تێکنۆلوژیا شوێنی کار گۆڕدراوە و ناکرێت باس لە پێکهاتەیێکی مەزنی کارگەران لە یەک شوێن بکرێت. ئه و گۆڕانکاریانە تێکۆشانی کرێکاریشی خستووەتە نێو قۆناخێکی نوێوە. هەروەها ناکرێت تەنیا لە چوارچێوەی زۆرترکردنی مووچە و باشترکردنی دۆخی کار باس لە تێکۆشانی کارگەری بکرێت، لە سیستەمی نئولیبراڵدا کە لە هەموو جومگەکانی ژیانی کۆمەڵگا خۆی تەنیوەتەوە، یەکی گوڵان خوێندنەوەیەکی نوێی دەوێت لە تێکۆشان دژی سیستەمی سەرمایەداری کە لە چوارچێوەی ئابووری دەرکەوتووە و بووەتە شێوازی ژیان و پەرەی بە مەسرەفگەرایی داوە، هەروەها کاریگەری لەسەر خراب کردنی ژینگە و پەیوەندیە کومەڵایەتییەکان داناوە.
ئەمڕۆ لە سەردەمێکدا یەکی گوڵان ڕۆژی جیهانی کارگەران وە بیر دێنینەوە کە مرۆڤایەتی بە هۆی پەتای کرۆناوە کە بەرهەمێکی ئەم سیستەمەیە زۆرتر هەست بە گووشار دەکات، بەتایبەت چینی کارگەر هەر وەها ناکارامەیی سیستەمی سەرمایەدای لە باشترکردنی ژیانی کۆمەڵگا. تێکوشانی کارگەری کە لە چوارچێوەی تێکوشانی سەندیکالیسمدا خۆی پێناسە دەکرد، لە بەرامبەر ئابووری نئولیبرالیسمدا ناتوانێت وەڵامدەرەوەی تێکوشان دژی سەرمایەداری بێت. پێناسەکردنی سیستەمی سەرمایەداری وەکوو سیستەمی دەسەڵات(سەردەستی) و پێشخستنی تێکۆشانێکی چەندلایەنه و دەرکەوتن لە بازنەی سیستەمی سەرمایەداری و شکاندنی پەیوەندی کارگەر- کارفەرمایە کە دەتوانێت تێکۆشان بەره و سەرکەوتن بەرێت.
یەکی گوڵانی 2008 بۆ تێکوشانی ئازادیخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات و ئێران وەبیر هێنانەوەی یادی شەهیدانی چاپەمەنی هەڤاڵان؛ ڕامان جاوید، ئارمانج #مەریوان#، وەدات #ئامەد#، هێرش #مەهاباد#، فرات چەلێ، ئارگەش کاردۆ کە لە هێرشێکی هەواییدا بوونە قوربانی هاوپەیمانی ئێران، تورکیە و ئامریکا، سێ وڵاتی دژبەر کە بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد یەکیان گرتبوو. بە هێرش بو سەر ناوەندی چاپەمەنی، ئه و هێزانە هێرشیان کردە سەر پارادایمی تەڤگەری ئازادی کە لەسەر بنەمای پاراستنی ژینگە و دیمۆکراسی گەلان و ئازادی ژن دامەزراوە و وەکوو دژبەری خۆیان پێناسەی دەکەن. لە کەسایەتی ئه و شەهیدانەدا تیکۆشانی کرێکاران بەره و سەرکەوتن دەبەین ودەگەینە لووتکەی ئازادی.
لەم ڕۆژەدا لە کەسایەتی هەڤاڵانی شەهید، یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی وەبیر دێنینەوە و بەڵێن دەدەین تا گەیشتن بە ئاواتی ئه و شەهیدانه و کۆمەڵگایەکی ئازاد و دادپەروەر درێژە بە تێکۆشان بدەین.
#01-05-2020#