ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە گابار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید زرگار گەڤەر لە نێوان ناوچەی دێرگیول و بنکەی سەربازیی جوتیار لە گاباری شرنەخ زرێپۆشێکی جۆری کۆبرایان چادێریکرد و لە 27ی نیساندا و لە کاتژمێر 12:00 لە دژی ئەو زرێپۆشە چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە گورزیان لە زرێپۆشەکە دا و بە تەواوەتی تێکیانشکاند و 5 سەربازی ناو زرێپۆشەکەش کوژران. دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازە کوژراوەکانی لە گۆڕەپانی چالاکییەکە دوورخستەوە. یەکەیی ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتی گەڕانەوە بارەگاکانیان.
هێرشی ئاسمانی بۆ سەر زاپ
لە 30ی نیساندا (ئەمڕۆ) لە کاتژمێر 02:30 دا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی ساجایان لە زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیان بۆردومانکرد.
لە 29ی نیسانیشدا و لە کاتژمێر 23:00 دا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی گوندی مێلێ-یان لە زاپ بۆردومانکرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.[1]
#30-04-2020#