هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینی کرێکار دەگرن و لەم ڕۆژەدا، شەقامی شارەکان ڕەنگی ناسنامەی ئینسانی دەگرنە خۆ. هەمویان پیکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود دەخوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو، ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕەگەزیی ورەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ڕیزەکانی کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا چۆکدادەدەن و تەسلیم دەبن.کرێکاران لەم ڕۆژەدا بریاری ڕاوەستانی یەک ڕۆژ کار دەدەن.لەم ڕۆژەدا دونیا لەگەشەکردن ڕادەوەستێت. بۆ هەموان دەردەکەوێت کە چ هێزیکە و ئەوانە کێن کە شارستانیەتی ئەمرۆ دەخولقینن. هیچ کەس ناتوانیت حاشا لەم ڕاستیە بکات کە ئەوە کرێکارانن کە ئەم دونیایە بە پێوە ڕادەگرن.
گومان لەوەدا نیە کە تەکنەلۆژیا لە ئیستادا گەشتوەتە ئەوپەری خۆی بەرهەم و کارو توانای ئینسان بە شیوەیەکی بێ وێنە لە چاو ڕابوردودا چوەتەسەر، ڕۆژ بەرۆژ داهێنانی تازە دێتە ئاراوە کە هەموانی توشی سەرسورمان کردوە.بەڵام هێشتا هەژاری و برسێتی وبێ ئیشی و نەخۆشی باڵی بە سەر دونیادا کێشاوە. بە ملیۆنەها ئینسان لە برساندا دەناڵێنن، ملیۆنەها منداڵ دەمرن بەهۆی ئەوەی کە دایکو باوکیان ناتوانن بژێوییان دابین بکەن.ملیۆنەها ژن لە دەست هەلاواردنی جنسی دەناڵێنن. کەم نین ئەوانەی کە بەهۆی هەندێ نەخۆشیوە دەمرن کە بە ئیمکاناتێکی کەم دەکرێت چارە سەر بکرین.بە ملیۆنەها ئینسان بە هۆی شەری دینو تایفی و نەتەوەییەوە دەکوژرین و ئاوارە دەبن و شارو گوندەکانیان وێران دەکرێن. هەرئێستا دەبینین کە دەوڵەتانی بۆرژوازی ونەتەوەپەرست و ئیسلامیەکان و پێشبڕکێی نێوان ئەمەرێکاو ڕوسیا.لە پێناو دووبارە دابەشکردنەوەی دوونیا بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان. چ کارەساتێکیان بەسەر خەڵکی هەژاری ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە بەتایبەتی ووڵاتانی وەک سوریاو عێراق و کۆمەڵگای بەشەری بەگشتی. بەهۆی کاری تیرۆری گروپە ئیسلامیەکانەوە لە بەشێکی زۆری ووڵاتانی جیهان نائارام بوە.دەتوانین بڵێین. ئەمانە هەموویان نیشانەی ئەوەن که بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی، نەک هەر فرسەتی ژیان و ئاسایشیان له دانیشتوانی سەر گۆی زەوی سەندۆتەوە، بەڵکو ئایندەی مرۆڤایەتیشیان لەسەر لێواری کارەسات و تیاچوون ڕاگرتوە. ئەم جیهانەیان بۆ چینی کریکاران وهەژاران کردوە بە دۆزەخ.
لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاو بوەتەوە بوە بەخەتەرێکی گەورە بەسەر کۆمەلگای بەشەریەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی لەلایەن دەوڵەتانی سەرمایەداریەوە، زۆر لە جاران زیاتر ناوەڕۆکی دژە ئینسانی و بۆگەنی ئەم سیستەمەمان بۆ دەرکەوێت.ئەوەتا لەگەڵ ئەو خەتەرەگەورەی کەهەیە ڕۆژانە خۆیان داوی ئەوە دەکەن کە دبێت لەماڵەکانتانا بمێننەوەو نەچنە دەرەوە، بەڵام هەمو کرێکاران وەک جاران لەکارگە گەورەکاندا کاردەکەن و تائێستا سەرمایەدارن دەرگای هیچ کارگەیەکیان دانەخستوە بەهۆکاری ئەم ڤایرۆسەوە بۆیە دوبارە ئەم سیستەمە ئەو ڕاستیەی سەلماند کە بەتەنگ سەلامەتی و ژیانی ئێمەی کرێکارانو هەژارانەوە نیە.
ئەم بارودۆخە خراپانە لە ئاسمانەوە نەباریوە بۆ هەژاران، بەڵکو سەرچاوەکەی نیزامی سەرمایەداریە. لەپێناو کەڵەکە بونی سەرمایەکانیان ئەم هەمو کارەساتە بەسەر ئینساندا دێنن.بە چاوی خۆمان دەبینین ئەوانەی کە ڕەنج دەکیشن وبەرهەم دەهێنن خاوەنی هیچ نین.بەلام کۆمەڵێک گەندەڵخۆری تەمەڵ، خاوەنی هەمو شتێکن.دەوڵەت و حکومەتیشیان دروست کردوە تا سەرو ماڵیان بپاریزن.
بۆ ڕاست کردنەوەی ئەم دونیا پێچەوانەیە، تەنها ڕێگایەک کە لەبەردەم کریکارنداهەیە بۆ ڕزگار بونیان لەو هەمو موسیبەتە کە نیزامی سەرمایەداری بۆی هیناون، خەباتی شۆرشگێرانەی کرێکارانە بۆ سەرەو ژورکردنی ئەم سیستەمە زاڵمە. هەروەها ڕیکخستنی ڕیزەکانیانە ودروست کردنی ڕێکخراوە کرێکاریەکانە و کۆبونەویانە لەدەوری یەکترو پەیوەست بونیانە بە حزبە کۆمۆنیستەکانەوە. بەبێ بوونی حزبێکی کۆمۆنیستی شۆرشگێڕ کە لەپێناو بەرژەوەندی چینی کرێکاردا هاتببێتە مەیدان ناتوانێت هیچ ئاڵو گورێک پێکبێنێت. بەمانە کرێکاران دەتوانن ئەم دونیا پێچەوانەیە ڕاستبکەنەوەو لەشوێنیدا دونایەیەکی یەکسان و خۆشگوزەران بۆ تەوای کومەڵگای بەشەری بەدەست بێنن. بەبێ ئەمە ناتوانریت ئەم نیزامە زاڵمە کە بە ملیۆنەها سەربازو پۆلیسیان دروست کردوە بۆ پاراستنیان لەناو ببرێت.
بەرزو بەڕێزبیت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاران
#مستەفا باهر#
هێڵسنکی
28/4/2017