کرێکاران داهاتوو بونیاد دەنێن، لە پێناو کوردستانێکی گەشەکردوو، دەبێت بەر لەهەر کەس گوزەرانی کرێکاران باشبکرێت، مافە یاساییەکانیان دەستەبەر بکرێت. لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
ئێمە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆمان بە بەشێک لەخەباتی ئێوە دەزانین بەو پێیەی هەوێنی هەموو گۆڕانێکن بەرەو نوێگەری و ئاوەدانی هاوشانتان هەنگاودەنێین.
کرێکاران و ڕەنجدەران و جوتیاران، بنکەی جەماوەریی فراوانی یەکێتیین، ئێمەش لەم پێناوەدا هەوڵەکانمان بۆ باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چڕ کردۆتەوە و بەهیمەتی هەموو لایەک بە جۆش و خرۆشەوە بەڵێنی نوێبوونەوەی یەکێتییمان داوە.
نوێکردنەوەی یەکێتیش دەبێتە داینەمۆی گۆڕانێک لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش بۆ سودی گشتی و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبێت..
لەم بۆنەیەدا هاوتەریب لەگەڵ دروشمی (کرێکارانی جیهان یەکگرن)، خوازیارین کرێکاران و ڕەنجدەران و جوتیاران پێکەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بدەن لە پێناو بەدیهێنانی مافە پیشەییەکانتان و یەکێتیش داکۆکیکارو پارێزەری بەدیهێنانی خواستەکانتان دەبێت چونکە، بەیەکێتیی ڕیزەکانی گەل هەموو سەرکەوتنەکان بەدیدێن..
لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا تەئکید دەکەینەوە لەوەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پشتیوانی یەکێتیی ڕیزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە..
دووبارە پیرۆزبێت (1)ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#01-05-2020#