ئاژانسی کوردپا، بەبۆنەی 1 مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕاپۆرتێکی ئاماری_شیکاریدا، باس لە کێشە و حاڵەتە حقووقییەکانی پەیوەندییدار بە کۆمەڵگای کرێکارییەوە لە کوردستانی ئێران لە ساڵی 98 دەکات.
ئەم ڕپۆرتە بە دوو شێوە باس لە کێشە و گرفتی کرێکاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات.
1_گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و پێشێلکردنی مافەکان لەلایەن دامودەزگاکانی حکوومەتی ئێران لە ساڵی 98
2_بارودۆخی کرێکاران لە کوردستانی ئێران لە ساڵی 98
لەم ڕاپۆرتە شیکارییەکدا، ئاژانسی کوردپا باسی لە 484 حاڵەتی پرسی کرێکاری لە ساڵی 98 لە کوردستانی ئێران بە تایبەتی :
69 حاڵەتی پێشێلکاری مافی کرێکاران (38 کەس دەسبەسەرکران، 14 کەس بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادگاکان، 8 حاڵەتی مەحکووم کراو بە زیندانی و سزای دیکە، 9 حاڵەتی ڕاگواستنی زۆرەملێ بۆ زیندانەکان)
گیان لەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران، (کوژران و برینداربوونی 227 #کۆڵبەر#، گیان لەدەستدان و برینداربوونی 136 کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار و خۆکوژیی 4 کرێکار)
48 حاڵەتی ناڕەزایەتی دەربڕین، پێنەدانی پارەی دواکەوتووی کرێکاران و دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان
حاڵەتەکانی گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ساڵی 98 لە کوردستانی ئێران
دەسبەسەرکردن
بە گشتیی لە ساڵی 1398دا، 39 کەس لە چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون کە لە کۆی ئەو ڕێژەیە 17 کرێکار و 21 کۆڵبەر کەس بوونه.
20 کەس لە کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
چارەنووسی 17 کەس لە چالاکانی کرێکاری پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.
بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادگاکان
لە ساڵی 98دا، 7 چالاکی کرێکاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون کە 4 کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پەیوەندیدار بە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و 3 کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریە).
هەروەها، لە ساڵی 98دا، 3 چالاکی کرێکاری بانگهێشتی دادگاکانی حکوومەتی ئێران کراون کە هۆکاری بانگهێشت کردنیان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تێکدانی نەزمی گشتی و بانگهێشت بۆ ڕوونکردنەوەی تاوانەکانیان بووە.
مەحکووم کردنی چالاکانی کرێکاری بە زیندان
7 چالاکی کرێکاری بە زیندان و داخرانی حیسابە بانکییەکانیان سزا دراون.
ئەو چالاکە کرێکاریانە بە 8 ساڵ و 5 مانگ زیندانی تەعزیری، ساڵێک زیندانی تەعلیقی و داخرانی حیسابە بانکییەکان سزا دراون.
هەروەها کۆڵبەرێک بە 80 ملیۆن سزای نەختی سزا دراوە لەم ساڵەدا 98، حوکمی چالاکێکی کرێکاری لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
تۆمەتی وەپاڵدراو
1_2حاڵەت بە پڕۆپاگەندە دژی نیزام، 2_3حاڵەت هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، 3_1حاڵەت تێکدانی بیروڕای گشتیی و کۆڵبەری مەحکووم بە سزای نەختی بە تۆمەتی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ تاوانبار کراون.
کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ساڵی 1398:
سەرجەم 227 کۆڵبەر لە ساڵی 98 کوژرا و برینداربوونه. (57 کوژرا و 170 بریندار)
4 کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە. (3 کوژراو و 1کەس بریندار)
چۆنییەتی شێوازی کوشتنی کۆڵبەران
189 کۆڵبەری کوژراو و بریندار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، 144 کۆڵبەر کوژراو و بریندار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، 9 حاڵەت گیان لەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی سەرمابردوویی، 5 حاڵەت کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین، 3 حاڵەت کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە بۆ ناو ڕووبار و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، 3 حاڵەتی برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی لێدانی هێزە نیزامییەکان، 2 حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە و 1 حاڵەت برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی ڕووداری هاتوچۆ لە کاتی کۆڵبەریدا.
گیان لە دەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ساڵی 1398:
136 کرێکار لە کوردستانی ئێران لە ساڵی 98، لە کاتی کارکردن بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار (70 کرێکار گیانیان لە دەست داوە و 66 کرێکاریش بریندار بوونه)
هۆکاری مردنی کرێکاران
بەربوونەوە لە بەرزایی 25 حاڵەت، داڕووخانی دیوار بە سەر کرێکاران لە کاتی کار 12 حاڵەت، کارەباگرتوویی 8 حاڵەت، تەقینەوەی لە کارگە 4 حاڵەت، گازگرتوویی 2 حاڵەت، بەربوونەوە بۆ ناو چاڵاو 2 حاڵەت، بەربوونەوەی دەزگا بە سەر کرێکاران 1 حاڵەت، ئاگرکەوتنەوە لە کارگە 1 حاڵەت، ڕووداوی هاتوچۆ 4 حاڵەت و ڕووداوی دیکە کە بە گشتی 11حاڵەت.[1]
#02-05-2020#