سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (9694) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1267) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (362) لە #هەولێر#، (160) لە #سلێمانی#، (716) لە #دهۆک#، (29) لە ڕاپەرین. و (8427) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (13) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1185) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (310) هەولێر، (472) سلێمانی، (318) دهۆک، (0) #هەڵەبجە#، (0) ڕاپەرین، (85) #سۆران#، ئەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (44501) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (387) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (332) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (50) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئایاری 2020