ئەمڕۆ سێ شەمە #05-05-2020# وەفدێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد. لە کۆبوونەوەیەکی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانکردەوە لە:
-دابینکردنی بژێوی خەڵک و موچە، ئەرکی سەرەکی حکومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەکانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەکان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ.
-هەنگاوە کردارییەکانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەکانمان و پتەوکردنی متمانە بگرینەبەر.
-پشتیوانی هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانین بۆ جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان، وەک لە ڕێککەوتنی نێوان هێزە بەشدارەکانی حکومەت و کارنامەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە.
یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان / #بزووتنەوەی گۆڕان#
#05-05-2020#