#هەپەگە# ڕایگەیاند: گەریلاکانی لە ناوچەی بەرواری سێرت گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاندووە و 14ی مانگی ڕابردووش لە نێوان گەریلاکانیان و سوپای تورک لە ناوچەی لیجەی #ئامەد# شەڕ ڕوویداوە.
ئەمڕۆ ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکییەکی گەریلاکانی لە سێرت و ڕوودانی شەڕ لەگەڵ سوپای تورک لە ئامەد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، ڕۆژی 4ی ئەم مانگە کاتژمێر 06:00ی بەیانی، لە نزیک بارەگای ئۆسیان لە ناوچەی بەرواریی سێرت، کەمینیان بۆ یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک دانا و چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە، سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکییەکە ناوچەکەیان تۆپباران کرد و بە هێلیکۆپتەر کوژراو وبریندارەکانیان دوورخستەوە، یەکینەکەمان سەرکەوتووانە گەڕانەوە بارەگاکانیان.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی 14ی مانگی ڕابردوو، لە مەیدانی چەمی ئەلیکا لە ناوچەی لیجەی ئامەد، لە نێوان یەکینەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا، لەم شەڕەدا هەڤاڵێکمان کە تا دوایین گوللە بە قارەمانێتی شەڕی کرد، شەهید بوو، دواتر ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.[1]
#05-05-2020#