کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی 83-یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و قرکردنی دێرسم و هاوکات شێواندنی گۆڕی شەهیدان، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
'لە دوای 83 ساڵ هەمان کارەسات بەردەومە'
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
لە 83-یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی دێرسمدا، شەهیدانی دێرسم بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و ڕاشیدەگەیێنین کە تێکۆشانمان دەگاتە ئامانجی خۆی. لەم چوارچێوەیەدا سڵاو دەنێرین بۆ گەلەکەمان کە لە دژی قرکردن لە خۆڕاگریدایە.
لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە فیزیکی و کلتوریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵە قرکەریەکانیشی بۆ لەناوبردنی گەلێک بەردەوامە. ئەم دەوڵەتە بە مەبەستی ئینکار و لەناوبردنی کوردستان، هەموو شاخەکانی کوردستانی بوردومان کردووە و بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو تاوانێکی گەورەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە. لە چوارچێوەی ئەو قردنەدا بە پشتبەستن بە پلانی شارک ئیسلاح، هەموو کردەوەیەکی شەڕی تایبەتی بەڕێوە بردووە. جگە لە قرکردنی فیزیکی، ڕۆڵەی چەندین خانەوادەش بران و لە خوێندنگە تایبەتەکاندا پەروەردە کران، قسەکردن بە زمانی دایک قەدەغە کراوە، خاڵک دوور خرایەوە لە زێدی خۆیان. دوای 83 ساڵ ئەم کارەساتە هێشتا بەردەوامە. ئەم کارەساتە لەسەر ئاستی جیهان، لە ناو کورد دا ئاشکرا بوو و ڕەتکرایەوە.
'دروستترین وڵام مانەوەیە لە دێرسم'
لە بەرامبەر ئەم قرکردنە کە ویستیان کورد لە دێرسم وەدەرنێن، ڕاستترین و دروستترین وڵام مانەوەیە لە دێرسم. دەبێت مرۆڤ بگەڕتەوە بۆ دێرسم و دێرسم بکات بە گۆڕەپانی ژیانی ئازاد. پێشەنگەکانی خۆڕاگری دێرسم لە ناو دڵی گەلی کورددا مانەوە. سەید ڕەزا و هەروەها بەسێ، زەریفە و هەموو شەهیدانی دێرسم بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە و لەو بڕوایەداین کە دێرسم وەکو ناوەندێکی کلتوری عەلەوی دەمێنێتەوە و خاوەنداری لە شکۆ و پیرۆزیەکانی دەکات. ئەرکێکی گرنگە کە مرۆڤ شوێنی ناشتنی پێشەنگەکانی خۆڕاگری، بدۆزێتەوە و هاوکات بەرفراوانکردنی تێکۆشانی یاسایی و سیاسی و کۆمەڵایەتیش ئەرکێکی گرنگە.
'گۆڕەکانیش ئەشکەنجە دەدەن'
هەتا ئەو ڕۆژەی کۆتایی بە ئازاری قرکردن نەیەت، نە کوردستان ئازاد دەبێت و نە تورکیا دیمۆکراتیک دەبێت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە بە زیهنیەتی قرکەر و تاکڕەوی وەکو پارتی ئیتیحاد و تەرەقی مانەوەی خۆی دەسپێرێت بە لەناوبردنی ناسنامە و گەلان و بە ئەقلیەتێکی دواکەوتووی ئیسلامیست-تورکپەرەست دەجوڵێتەوە و بە کردەوەی فاشیست و هەڕەشە ئامێز هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیە ئەخلاقی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی. لە ڕاستیدا هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە بە زیهنیەتی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت، نە لە چوارچێوەی پێوانە مرۆییەکاندایە، نە بە پێی نۆرمە ئەخلاقیەکانە. ئەم دەسەڵاتە ئامێرێکی شەڕی تایبەتە کە تەنها بۆ سڕکردنی کۆمەڵاگا دەجوڵێتەوە. ئەم ئامێرە نرخ و مرۆڤایەتیمان هەڵدەلوشێت. هێرش دەکاتە سەر گۆڕی گەریلاکان کە لە ئەنجامی تێکۆشانی ئازادی کورددا شەهید بوون و دەیانشێوێنێت و بەم شێوەیە تۆڵە لە گەلی کورد دەکاتەوە. بەم ڕێگایە دەیەوێت گەلی کورد ئازار بدات و پیرۆزیەکانی بشکێنێت.
چونکە گەریلا سەربەرزیی ئەم گەلەیە، شکۆی گەلە، ڕاپەڕیوەکەیەتی. ڕاپەڕین دەبێتە هۆکاری ئەوەی ترس ببێت بە جەسارەت (چاونەترسی)، ببێت بە هۆشمەندی، ئیرادە و هەڵوێست. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گۆڕستانی گەریلا شەهیدەکان، هەوڵی بێنرخکردنی نرخەکانە، بێشکۆکردنی شکۆیە، بێهەڵوێستکردنی هەڵوێستە و تێکدانی هۆشمەندیە. ناوی گەریلا لە سەر کێڵەکان هەبێت، بە بیانووی ئەوەی وتەیێکی لەسەر نووسراوە، ئەو کێڵە تێکدەشکێنێت. گوڵ و نەمامەکان هەڵدەکەنێت. ئێسقانەکانمان لە گۆڕ دەردەهێنن. هەم دزی گۆڕستانن و هەم ئەشکەنجەی گۆڕستانەکان دەدەن. دەوڵەتێکی زاڵم کە ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر گۆڕستانەکان بگرێت، ئازاری دایکانی زیاد کردووە، دڵی دایکان دێشێنێت. دایکان سزا دەدات کە بۆچی کچ و کوڕێکی بەم شێوەیەیان هێناوەتە دونیاوە. ئەوە دەزانێت کە ئەگەر ئەو دایکانە نەبوونایا، ژن و پیاوی ئەم چەشنە ئازادە، نەدەبوون.
' دەبێت گۆڕستانەکان ببن بە گۆڕەپانی ئێشکگری'
لەگەڵ ئەمە، کۆمەڵگا ئەزموونێکی وەرگرتووە. کۆمەڵگا یان دەبێت بێدەنگ بمێنێت و ببێت بە هاوکاری ئەو بێشکۆییە، یان دەبێت دەنگ بەرز بکاتەوە و شکۆی خۆی بپارێزێت. هیچ دوودڵیەک لە ئارادا نیە. ئەوەی پێویستە بکرێت، پاراستنی شکۆیە، خاوەنداریکردنە لە شکۆ. بۆیە دەبێت خانەوادەی شەهیدان، خانەوادەی گەریلا و هەموو وڵاتپارێزێک بێشکۆیی ڕەتبکاتەوە و هەڵوێست بنوێنێت. لە دژی ئەم دەوڵەتە فاشیستە کە دەستدرێژی کرتووەتە سەر پیرۆزیەکانمان، کات کاتی ئەوەیە کە ئێمەش پیشانیان بدەین، لێیان ناترسین و لەسەر پێین.
رێبەر ئاپۆ ڕایدەگەیێنێت، واقعی ژیانی بیۆلۆجیی کورد تێپەڕیوە و دەتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد بژیت و ئازادی بونیاد بنێت. گەلەکەمان دەزانێت کە هیچ شتێک وەکو ئازادی بە شکۆ و پیرۆز نیە. بەم هۆشمەندیە دەبێت خاوەنداری لە کاروانی دۆزی ئازادی و نرخەکانمان بکەین و ئیدی ناڕەزایەتی دەرببڕین. لەم چوارچێوەیەدا هەموو گۆڕستانەکان دەبێت ببن بە گۆڕەپانی ئیشکگری. بۆ ئەمەش دەبێت هەموو نۆرمە یاسایی و ئەخلاقیەکان بەکار بهێنرێن. کۆمەڵگا دەتوانێت بە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناڕەزایەتی دەرببرێت. دەتوانێت چالاکی ئەنجام بدات. دەبێت ڕێگە نەدەین، فاشیزم کوردستان بکات بە گۆڕستان و گۆڕەکانەکانمان بشێوێنێت. ئەم ئازارە دەبێت تێگەیشتنمان لە بەرامبەر دوژمن زیاتر بکات و ناپیاوی ئەم دوژمنە هەمیشە بێنێتەوە یادمان.[1]
#05-05-2020#