ژمارەیەک دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردووەتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، ئەم خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە، کە هەندێک پەیجی فەیک ئەوکارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە، پێشتر وەزارەتەکەمان ڕایگەیاندووە، هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێبسایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک، کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە، بڵاو دەکرێتەوە، داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت.