هیوادارین نمونەی کاک مستەفا زۆر و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت
سەفەرێکی بێ ماڵئاوایی لە دۆستان، بە داخێکی زۆرەوە مالاوایی کاک مستەفا حەسەن گەورە لەم کات و ساتەدا داخێکی گرانی خستە دڵمان و بە پەرۆشی کردین.
کاک مستەفا مرۆڤێکی شۆڕشگێر و تێکۆشەر و ماندونەناس، بەشێکی زۆری لە ژیانی خۆی تەرخان بە تێکۆشانی ئازادی و ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانی کرد.
بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ هاوژین و منداڵەکانی و بنەماڵە سەربەرزەکەی کاک مستەفا ڕادەگەیەنین و هاوکات سەرەخۆشی لە هەمو تێکۆشەر و شۆڕشگێڕێکی کورد دەکەین بۆ لە دەست دانی کاک مستەفا. هیوادارین نمونەی کاک مستەفا زۆر و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.[1]
#08-05-2020#