بەڕێز مستەفا کازمی دەوڵەتمەداری عێراق
سڵاوێکی گەرم
پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی ڕێژەیی، جەنابتان و زۆرینەی وەزیرەکانی، وەکو سەرۆکی حکومەت و حکومەتی نوێی عێراق، پەسند کرد.
هەڵبژاردنی یٔەم کابینەیە، لە دۆخێکی جیهانی و یٔیقلیمی ناوخۆیی دژواردا، کە جگە لە مەترسیە بەردەوامەکانی پەتای کۆرۆنا، قەیرانی دارایی کوشنده و کێشمەکێشی مەترسیداری سیاسەتی نێودەوڵەتی و یٔیقلیمیش، بەرپرسیارێتی کابینەکە قوڕستر بووە.
ئەوەی عێراق دووچاری قەیران هاتووە، یەکێتی بەردەوام، پەیڕەوی لە ڕێبازی سەرۆک #مام جەلال# کردووه و دەکات، کە کورد و یەکێتی نیشتمانی، بەشێکی چارەسەری کێشەکان بن، لەسەر بنەمای هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق و بەغداد و هەرێمی کوردستان.
یٔاشکراشە، جگە لە کێشەی تیرۆرستان و پاشماوەی هێزی ڕووخاوی سەدام، پابەند نەبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەتا ڕادەی بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و دەستی دەستی کردن بە مادەی (140)ی ناوچە کێشە لەسەرەکان، وەکو کارتی فشار لەلایەن حکومەتەکانی بەغداوە، بەشێکی بنچینەیی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان بەغدادو #هەولێر#ن، ئەمە لە کاتێکدایە، ئەگەر مادەکانی دەستوور دوور لە ڕوانگەی تەسکی دەسەڵاتخوازی ئەم و ئه و پێکهاتە، جێبەجێی کرابان، بێگومان عێراق دەیتوانی لەکێشەی نەخوازراوی، بە قەیرانی دارایی و گەندەڵی، خۆی بپارێزێ.
بەڕێز کازمی و کابینەی نوێی عێراق، بەرپرسیارێتی گەوره و هەستیاریان لەسەر شانە، کە ئەگەر بە هاوکاری هەموو لایەک دابین نەکرێ و شەقامی ناڕەزایی جەماوەریش ڕازی نەکرێ، سەرکەوتن دەستەبەر نابێ.
هێزە کوردستانییەکانیش، پێویستە، کێشە لاوەکییەکان ئارام بکەینەوه و ڕیزی کوردایەتی
یەک بخەینەوە، بە یٔاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد، لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و ڕێکەوتنی سیاسی و ئابووری نوێ، به و ئومێدەی، دەروازەیەک بکرێتەوە، لە کوردستانیشدا، داخوازیە بنچینەییەکانی خەڵک، لە پێشەوەدا مووچه و گرفتەکانی بازاڕ و کاسبی و پرۆژەکان دابین بکرێ، دۆخەکە لەخۆبوردن و سیاسەتی بەرپرسیارێتی نوێی گەرەکە.
جارێکی تر بەهیوای سەرکەوتنی بەڕێز مستەفا کازمی و کابینە بەڕێزەکەین.
ئەنجومەنی باڵای
سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#08-05-2020#