ناو: دانەر
ناوی باوک: ئەبوبەکر
ڕۆژی لە دایک بوون: #01-10-1984#
شوێن: قەڵادزێ
$ژیاننامە$
لە ساڵی 2009 تا 2013 لە فاکەڵتیی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی هاوڕێیەتیی نێوان گەلان لە مۆسکۆ خوێندوویەتی. هەر لەو کاتانەوە دەستی کردووە بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی خوێندکارانی نێونەتەوەیی لە ڕووسیا. دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لە هەمان زانکۆ و بەش، لە ساڵی 2013 تا 2015 ماستەری بە دەست هێناوە. لە ساڵی 2015 تا 2018 لە زانکۆی هاوڕێیەتیی نێوان گەلان لە مۆسکۆ، لە بەشی شیکاری و سیاسەتی بەڕێوەبردن قۆناغی دکتۆرای تەواوکردووە . لە ساڵی 2017-2018 وەک مامۆستای یاریدەدەر، لە زانکۆی هاوڕێیەتیی نێوان گەلان وانەی وتووەتەوە. لە ساڵی 2018-2019 لە بەشی شیکاری وسیاسەتی بەڕێوەبردن لە فاکەڵتیی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی هاوڕێیەتیی گەلانی ڕووسیا، پراکتیکی زانستییکردووە. دواتر لە پەیمانگەی ئەفریقا (زانستی ئاکادیمیای ڕووسیا) لەژێر سەرپەرشتیاریی ئەنجوومەنی دادوەریی توێژینەوەی پەیمانگەی ناوبراو و لەژێر چاوەدێریی ڕۆژهەڵاتناس و ئەکادمیست: (ئەلیکسەی ڤاسیلیێڤ) خوێندنی قۆناغی دکتۆرای تەواوکردووە و بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێناوە. خاوەنی 7 پەرتووکە، لەناویاندا پەرتووکێکی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی ڕووسی بە هاوبەشی لەگەڵ توێژەرانی ڕووس و پەرتووکێکی هاوبەشی تر تایبەت بە بەشداری کوردانی سۆڤیەت لەپاڵ سوپای سوور لە جەنگی دووەمی جیهانی دژ بە نازییەکان، و زیاتر لە 30 توێژینەوەی زانستی لە بواری پرسە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
خاوەنی زیاتر لە 20 توێژینەوەی زانستییە بە زمانی ڕووسی و دەیان وتار و چاوپێکەوتنی بە زمانی کوردی لەگەڵ هەشت بەرهەمی پەرتووک بە زمانی ڕووسی و کوردی بەم شێواوەی خوارەوە:
1. کورد لە سیاسەتی ڕووسیادا چاپی 1و2
چاپی یەکەم لەلایەن ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر لە چاپدراوە. تایبەتە بە پەیوەندییەکانی کورد و ڕووس و کورد لە سیاسەتی ڕووسیا دا لەسەرجەم قۆناغە جیاوازەکانی فەرمانڕەوایەتی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤیەت و ڕووسیای فیدراڵ دا. هەروەها کۆمەڵێک وتار وشیکردنەوە و لێکدانەوە جیۆسیاسی دەوڵەتان لە چوارچێوەی پرسی کوردا.
2. چاپی دووەمی پەرتووکی کورد لە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیادا کەمتر لە سەد دانەیەکی بۆ دیاری لە چاپخانەی هەڤاڵ لێ چاپکراوە و کراوتەدیاری بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد. بەم نزیکانە چاپی کۆتای کە 500 تیراژە دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران. بە ژمارەی 947 ژمارەیسپاردنی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێدراوە.
3. کورد و دیاسپۆرا
پەرتووکی (کورد و دیاسپۆرا) هەوڵدانێکی تایبەتیی نووسەرە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی مێژووی چەمکی دیاسپۆراهەروەﮪا گەلی کورد لە چوارچێوەی فینۆمینی دیاسپۆرادا. ئەم بابەتانەی لەم کێتێبەدا نووسراون، بەرهەمی نزیکەی 15 ساڵ ژیانی نووسەر لە تاراوگە و 10 ساڵ کارکردن لەناو ژیانی ئەکادیمی و پسپۆڕیی زانستی کۆمەڵناسی و سیاسیدان؛ هەروەﮪا کۆکردنەوەی ئەو سەرچاوە و ئەرشیفانەی ماوەی ژیان و کارکردنی نووسەرە
لەسەر ئەو پرسە گرنگە نێودەوڵەتییە.
4. شەست ڕۆژ لە کەرەنتینەی مۆسکۆدا
5. فاکتەری کوردی لە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە زمانی ڕووسی
ئەم پەرتووکە بەشێکە لە توێژینەوەی دکتۆرای نووسەر بە زمانی ڕووسی. ناوەرۆکی پەرتووکەکە باس لە پرسی کورد لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. چەند دانەیەک بۆ دیاری لێ چاپکراوە و بەم نزیکانە بە تیراژی 500 دانە دەردەچێت. 594 ژمارەی سپاردنی ئەم پەرتووکەیە.
6. وەرگێڕانی پەرتووکی (فاکتەری کوردی لە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) بۆ زمانی کوردی
وەرگێڕانی هەمان پەرتووکی پێشەوە کە بەشێکە لە توێژێنەوەی دکتۆرای نووسەر. ناوەرۆکی پەرتووکەکە باس لە پرسی کورد لە چوارچێوەیسیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. چەند دانەیەک بۆ دیاری لێ چاپکراوە و بەم نزیکانە بە تیراژی 500 دانەدەردەچێت. 948 ژمارەی سپاردنی ئەم پەرتووکەیە.
7. بەشداری کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی لەپاڵ سوپای سۆڤیەتدا دژ بە فاشیزم بە زمانی ڕووسی.
ئەم پەرتووکە کەمتر لە سەد دانەی لێ چاپکراوە، دوای ئەوەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، وا بڕیارە بەم نزیکانە لە یەک پەرتووک دا بەهەردوو زمانی کورد و ڕووسی لە چاپ بدرێت. ژمارەی سپاردنی 593.
8. وەرگێڕانی پەرتووکی (بۆ مێژووی) سەرۆک بارزانی بۆ زمانی ڕووسی.
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://krgrussia.ru/ckb/%d0%bf%d1%80%d0%b5%d0%b4%d1%81%d1%82%d0%b0%d0%b2%d0%b8%d1%82%d0%b5%d0%bb%d1%8c%d1%81%d1%82%d0%b2%d0%be/about_representative/=KTML_Link_External_Between=ژیان و بەرهەمەکانی دکتۆر دانەر ئەبوبەکر مستەفا=KTML_Link_External_End=