بەهاوکاری بەشێک لەکۆمپانیا ناوخۆییەکان پرۆژەی سەوزکردنی چیای #گۆیژە# دەستیپێکرد و هەنگاوە کردارییەکانیش دەستنیشان کران و دەستنیشانپێکرد.
ئەمڕۆ 12-5-2020 لە دیوانی قائیمقامیەت، بە سەرپەرشتی قائیمقامی #سلێمانی# و بەشداری بەڕێوەبەری دارستان و پاوان و وەبەرهێنان و ژینگە و ژوری بازرگانی و نوێنەری شارەوانی و پۆلیسی دارستان و کۆلێژی کشتوکالی زانکۆی سلێمانی و نوێنەری ڕێکخراوی سی دی ئۆ بە نوێنەرایەتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و کۆمپانیای دەروازە کۆبونەوەیەک تایبەت بەچۆنێتی دەستپێکردنی هەنگاوە کرارییەکانی سەوزکردنی چیاری گۆیژەی سلێمانی دەستیپێکرد.
سەرەتا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە کارەکانی کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژە کە پێشتر بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی دەستیپێکردبوو درێژە پێئەدەین، هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاڕادەیەک کارەکان وەستابوون.
هاوکات لەکۆبونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه و کۆمپانیانەی کرد کە دەستپێشخەرییان کردووه و بەشداری کەمپینەکە دەکەن بەتایبەت گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای دەروازە، تەئکیدیشیکردەوە کە هەرکۆمپانیا و لایەنێک بیەوێت بەشداری کەمپینی سەوزکردنی گۆیژە بکات سوپاسی دەکەین و هاوکاری دەبین.
بەپێی پلانەکەش سەرەتای کارەکە بە دابینکردی ئاو و دروستکردنی خەزانێکی (1000)مەتر چوارگۆشەیی لەسەر چیای گۆیژە دەستپێدەکات کە کۆمپانیای دەروازە پێی هەڵدەستێت، پاشان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ڕوپێوییەکی تەواوی چیای گۆیژە دەکرێت و ڕوبەری (200)دۆنم زەوی بۆ سەوزکردن بۆ هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و قەیوان دەستنیشان دەکرێن بۆئەوەی سەوزی بکەن و بۆماوەی (3) ساڵ ئەرکی خزمەتکردنی بگرنە ئەستۆ، نوێنەری کۆمپانیاکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەسەوزکردنی گۆیژه و خزمەتکردنی سلێمانی دەربڕی.
پاشان بڕیاردرا لیژنەیەکی هونەری و زانستی پێکبهێنرێت بۆ دیاریکردنی جۆری درەختەکان و چۆنێتی چاندن و خزمەتکردنیان.
هەر لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە پرۆسەی دروستکردنی ئاگربڕ لەچیای گۆیژە دەستپێدەکات و هەوڵ دەدرێت کەمترین زیان بە ڕووبەرە سەوزکراوەکانی گۆیژە بگەیەنێت.[1]
#12-05-2020#