پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,525
وێنە 106,143
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,536
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیاب ئاغای دەرسیمی; نموونەی کوردی دەربار و ڕەنج بە باچوو
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیاب ئاغای دەرسیمی; نموونەی کوردی دەربار و ڕەنج بە باچوو

دیاب ئاغای دەرسیمی; نموونەی کوردی دەربار و ڕەنج بە باچوو
ئامادەکردن و وەرگێڕان: #بەکر شوانی#
تێبینی: هەموو میدیاکان ئازادن لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە، بە مەرجی دەستکاری نەکردن و ئاماژەکردن بۆ وەرگرتنی لەم پەیجەوە...
دیاب ئاغای دەرسیمی... نموونەی کوردی دەربار و ڕەنج بەباچوو

لە وێنەیەکدا کە ڕۆژی 22ی ئاداری ساڵی 1921 گیراوە، کابرایەکی کەتە بە ڕیشێکی سپیی درێژەوە لە دوای ئۆتۆمبیلێکی سەرکراوەدا لە تەنیشت مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری کۆماری تورکەوە دانیشتووە. ئەوە دیاب ئاغای کوڕی سەیدخان ئاغای کوڕی قارەمان ئاغای هۆزاتییە کە لە هۆزی فەرهاد ئوشاخیی کوردی عەلەوییە و ساڵی 1831 لە ناوچەی چەمیشگەزەک (بە کوردی: مەلەکشی)ی سەر با پاڕێزگای دەرسیم لە دایک بووە و لە هۆزی فەرهاد ئوشاخییە. هەندێک سەرچاوەی تر ساڵی 1846 و چەند سەرچاوەکیش ساڵی 1852 بە مێژووی لە دایکبوونی دادەنێن. لەبەرئەوەی ساڵی لە دایکبوونی بەتەواوی دیار نییە، لەسەر کێلی گۆڕەکەی تەنیا ساڵی مردنی (1935) نووسراوە (وێنەی هاوپێچ).
دیاب ئاغا لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا کراوە بە فەرماندەی یەکینەیەکی سوارەی حەمیدی و لە شەڕی بدلیس و سێرتدا لە دژی ڕووسەکان بەشداری کردووە و بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکان، هەر لەو سەردەمەیشدا ئاشنای مستەفا کەمال ئەتاتورک دەبێت. سەرچاوە تورکییەکان دەنووسن کاتێک ئەتاتورک هاوینی ساڵی 1919 دەیەوێت لە ئەرزەڕوومەوە بڕوات بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی سیواس، عەلی غالیبی والیی خارپوت دەستەیەک چەکداری کورد پێکەوە دەنێت بۆ ئەوەی لە ڕێگا بۆسە بۆ ئەتاتورک بنێنەوە و بیکوژن. ئەم هەواڵە دەگاتە دیاب ئاغا و هەندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی تری دەرسیم و ئەمانیش هێزێک پێکەوە دەنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکەی عەلی غالیب و پاراستنی ژیانی ئەتاتورک. گوایە ئەتاتورک و دیاب ئاغا لە هاوینی ئەو ساڵەدا و لە ڕێگای نێوان سیواس و دەرسیمدا بۆ یەکەمجار یەکیان ناسیوە، بەڵام لە ڕیپۆرتاژەکەی ڕۆژنامەی یەنی گویندا کە ڕۆژی 27ی تەمووزی 1931 بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەیەکی ڕوون لەو بارەیەوە نییە.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەر دیاب ئاغا پشتیوانی لە ڕاپەڕینی قۆچگیری (1920-1921) بکردایە کە سیواس و دەرسیم و ئەرزنجان و چەولیکی گرتبووەوە، ئەوا ئەنقەرە دەکەوتە دۆخێکی دژوارەوە و کورد قۆناغێک زیاتر دەچووە پێشەوە. عەلیشان بەگ وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ڕاپەڕینی قۆچگیری دەچێتە لای دیاب ئاغا و تکای لێ دەکات پشتیوان بێت و پێی دەڵێت دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە ئان و ساتدایە، بەڵام دیاب ئاغا دەسخەڕۆی دەکات. دیاب ئاغا، بەپێی هەندێک سەرچاوەی تر، شێخ سەعیدی پیرانی بە بەڵا ناوبردووە.
وەک پاداشتێک بۆ بەشداریکردنیان لە شەڕی یەکەمی جیهانی و لە شەڕی ڕزگاریی تورکیا و دژایەتیکردنی شۆڕشەکانی قۆچگیری و شێخ سەعیدی پیراندا، ئەتاتورک پێشنیاری ئەندامێتیی ئەنجوومەنی گەورەی میللەتی تورک (پەرلەمان) دەخاتە بەردەستی فەرماندەی سەربازی حەسەن خەیری دەرسیمی و دیاب ئاغا دەرسیمی و کۆمەڵێک لە کەسایەتییەکانی تری ئەو دەڤەرە. مستەفا ئاغای هۆزاتی و دیاب ئاغا و حەسەن خەیری و ئەحمەد ڕامیز تان بە دەم پێشنیارەکەی ئەتاتورکەوە دەچن و ڕوو لە ئەنقەرە دەکەن. حەسەن خەیری چاوساغی دیاب ئاغا و دەرسیمییەکانی تر بووە و ئەوانی بە ئەتاتورک و هاوڕێکانی گەیاندووە.
وەک لە لێدوانەکانی دیاب ئاغادا بۆ ڕۆژنامەی یەنی گوین ڕوون دەبێتەوە، هەندێک لەو کەسایەتییە دەرسیمییانەی کە لەلایەن ئەتاتورکەوە ناویان بۆ ئەندامێتیی پەرلەمان پێشنیار کراوە، نەیانوێراوە بچنە ئەنقەرە (بڕوانە دەقی ڕیپۆرتاژەکە لای خوارەوە). وا دەردەکەوێت مستەفا ئاغای هۆزاتیش کە دواتر ناوەکەی گۆڕاوە بۆ مستەفا ئوێزتورک، درەنگ چووبێتە ئەنقەرە، یان هەر نەچووبێت. ئەمەش لە یەکێک لە وتەکانی دیاب ئاغادا لە پەرلەمان ڕوون دەبێتەوە. پەرلەمانتاران بە بیانووی دواوکەوتنی، هەوڵ دەدەن ناوی مستەفا ئاغا لە لیستی ئەندامێتیی پەرلەمان دەربهێنن، بەڵام دیاب ئاغا کاتێک بەمە دەزانێت، دەچێتە سەر کورسیی وتاردان و دەڵێت: تەلەگرافم بۆ مستەفا ئاغا کردووە، دێت یان نایەت نییە، دێت.
بەلایەنی کەمەوە کتێبێک (وێنەی کتێبەکە هاوپێچە) و سەدان وتار بە زمانی تورکی دەربارەی دیاب ئاغا هەیە. ئەو کەسە لە مێژووی فەرمیی تورکیادا وەک نموونەی کوردی خۆبەتورکزان و خزمەتکاری کۆمار و ڕێبازی ئەتاتورک دادەنرێت. لە هەموو سەرچاوەکانیشدا ئاماژە بۆ دوو وتەی دیاب ئاغا لە پەرلەماندا دەکرێت؛ یۆنانەکان لە ئەنقەرە نزیک دەبنەوە و هەندێک لە پەرلەمانتاران پێشنیار دەکەن پەرلەمان بۆ شاری قەیسەری بگوازرێتەوە، بەڵام گوایە دیاب ئاغا پەشیمانیان دەکاتەوە. وتەیەکیشی هەیە دەربارەی پێکەوەنانی شاندی تورک بۆ لۆزان (بڕوانە دەقی ڕیپۆرتاژەکە لای خوارەوە).
هەندێک لە سەرچاوە تورکییەکان ئاماژە دەکەن بۆ ڕەنگدانەوەی مەزهەبی سوونی لە ئاخاوتنەکانی دیاب ئاغادا ئەگەرچی خۆی کوردی عەلەوی بووە. دیاب ئاغا دواجار ساڵی 1931 چووەتە ئەنقەرە بە مەبەستی بڕینەوەی مووچەی خانەنشینی بۆی، بەڵام دیار نییە داخۆ بە مەرام گەیشتووە یان نا. ناوبراو ساڵی 1935 مرد و جینۆسایدی دەرسیم نەژیا کە بە فەرمانی ئەتاتورکی هاوڕێی ئەنجام درا، هێشتا لە ژیاندا بوو کاتێک ئەتاتورک ناوی دەرسیمی بۆ تونجەلی گۆڕی و دیاب ئاغایش، وەک لە سەرچاوە تورکییەکاندا هاتووە، بەو هەنگاوە زۆر خەمگین بووە.
حەسەن خەیری، سەرباری ئەوەی تەواوی ژیانی وەک سەرکردەیەکی سەربازی و ماوەیەکیش وەک پەرلەمانتار لە خزمەتی دەوڵەتی عوسمانی و پاشان ئەتاتورک و کۆمارەکەیدا بەسەربرد، ساڵی 1925 بە فەرمانی ئەتاتورک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە دار درا. بەشێکی زۆر لە نەوەکانی دیاب ئاغا و ئەندامانی عەشیرەتی فەرهاد ئوشاخیش لە جینۆسایدی دەرسیمدا تیاچوون و ژمارەیەکی زۆریشیان بە فەرمانی ئەتاتورک و لەبەر ڕۆشنایی یاسای بەدناوی ڕێکخستنەوەی نیشتەجێبووندا بۆ دەڤەرەکانی ڕۆژئاوای تورکیا دووخرانەوە.
گویرسێل ئێرۆل یەکێک لە ناسراوترین نەوەکانی دیاب ئاغایە کە لەم خوولەدا لەسەر لیستی جەهەپە، پارتەکەی ئەتاتورک، نوێنەری ئەلازیزە لە پەرلەمان.

ئەمەی لای خوارەوە دەقی ئەو تاقە ڕیپۆرتاژەی ژیانی 80 یان 100 ساڵەی دیاب ئاغایە کە مێژوونووس و ڕۆژنامەنووسی تورک ئەنوەر بهێنان لەگەڵی سازی کردووە. وێنەی لاپەڕەکانی ڕۆژنامەکە هاوپێچە.

نوێنەری تەمەن سەت ساڵەی یەکەم خوولی ئەنجوومەنی میللەت دەدوێت

ژیانی پڕ لە ماجەرای دیاب ئاغا... مەڕۆ بۆ ئەنقەرە، دەتکوژن.... ئایا دیاب ئاغا عاشقی ژنێکی بیانی بووە؟... بەراورد لە نێوان کەرە و یاسادا...

ئەنوەر بێهنان، ڕۆژنامەی یەنی گوین، 27ی تەمووز 1931

لە قەرەئۆغڵان چاوم بە دیاب ئاغای ئەندامی ئەنجوومەنی میللەت (پەرلەمان) کەوت. لەو پیاوە ڕیش سپییەی یادەوەریی ڕۆژانی کارەسات و سەرکەوتن نزیک کەوتمەوە. سڵاوم لێ کرد و خۆم پێ ناساند. ڕۆژی دوایی بە یاوەریی نالبەندئۆغڵو حفزی بەگ چووین بۆ شوێنی حەوانەوەی دیاب ئاغا لە هۆتێلی قەیسەری.
لە هۆڵی پێشوازیی هۆتێل گەیشتین بەو کەسایەتییە مێژوویییە. برۆ سپی و چڕەکانی هەڵبڕی و چاوە شینەکانی بڕییە ناو چاوم و گوتی:
- ئەی لاو، چۆن منت ناسی؟
- لە یەکەم ئەنجوومەنی میللەتدا نوێنەری دەرسیم بوون. لەو کاتەوە بەڕێزتان دەناسم.
- ئاها!.. لە بیرت نەچووە.
- تێکۆشەرانی ڕزگاریی وڵات چۆن لە بیر دەکرێن؟... من وام گوت. ئەو گوتی:
- پرسیاری چیم لێ دەکەیت؟
- دەپرسم چۆن بوون بە نوێنەر و لە خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی میللەت چیتان بینی و پرسیاری ژیانتان دەکەم!
- تۆ بپرسە و منیش وەڵام دەدەمەوە.
- ئاغام، خوێندەواریتان هەیە؟
- کاتێک بووم بە نوێنەر، خوێندەواریم نەبوو. خوا غازیی گەورە (ئەتاتورک) تەمەندرێژ بکات. پیتە نوێیەکان فێر بووم.
- چۆن بوون بە نوێنەر؟
- گاوران دەوری ئەنادۆڵیان دابوو. هەموومان لە بیری شتێکدا بووین؛ دین و دیانەت، عەرز و ناموس. تورکایەتی کەوتبووە مەترسییەوە. بیستمان لە دەوروبەری ئەرزەڕووم پاشایەک (سەرکردەی سەربازی)ی ڕزگارکەری ژیان پەیدا بووە و دەیەوێت ئەنجوومەن دابمەزرێنێت. هەموومان کەوتینە چاودێریکردنی. زانیمان ئەو پاشایە ناوی مستەفا کەمالە. کەوتمە سەر کەڵکەڵەی گەیشتن بە خزمەتی، بەڵام ئەو کاتە سەری نەگرت. پاشان بیستمان چووەتە سیواس و لەوێشەوە گەیشتووەتە ئەنقەرە. ئەو داوای دوو نوێنەری لێمان کرد. هەمووان ترسان. من بەم پیرییەی خۆمەوە تاسەی گەیشتن بە ڕزگارکەرانی وڵاتم دەکرد و لەو پێناوەدا تەنانەت تیاچوونی سەریشم لەبەرچاو گرت. خەڵک پێمیان گوت: (مەڕۆ، دەکوژرێیت!) گوتم: (هەموو کەسێک هەر دەمرێت. دەتوانم بڕۆم و بگەمە ئەوان و هەموومان پێکەوە بمرین.) زەینۆزادە مستەفا ئاغای سەر بە عەشیرەتی ئایاس ئوشاغی کە لەگەڵ مندا بە نوێنەر هەڵبژێردرابوو، ترسا و نەهات. خۆم و یەکێک لە خزمەتکارەکانم سواری ئەسپ بووین و چووینە ئەلازیز. لەوێ مەسرەفی ڕێگەیان داپێم. گالیسکەیەکم بە کرێ گرت و بە هەژدە ڕۆژ بە ڕێی مەلاتیا و سیواس و قەیسەریدا گەیشتمە ئەنقەرە.
- لە کوێ مانەوە؟
- ماوەیەک لە تاشخان مامەوە، پاشان لە حاجی بایرام خانوویەکم بەکرێ گرت.
- ساڵی چەند هاتن؟
- ساڵی 1336 هاتم.
- یەکەم جار چۆن چوویتە ئەنجوومەنەوە؟
- حەسەن خەیری بەگ کە لە دەرسیمەوە دەمناسی، لەوێ بوو. ئەو منی برد بۆ ئەنجوومەن. کاتێک لە دەرگا چووینە ژوورەوە، تیشکێک دڵمی ڕووناک کردەوە. فرمێسک بە چاوانمدا هاتە خوارەوە. شوێنەکە وەک قوتابخانە هاتە بەرچاوم. ئامادەبووان بە ڕیز ڕاوەستابوون. منیش چوومە یەکێک لە ڕیزەکانەوە. دوای کەمێک حەسەن خەیری بەگ منی بردە دەرەوە و پێشم کەوت بۆ ژوورێک.
- کێ لەو ژوورەدا بوو؟
- مستەفا کەمال پاشا، فەوزی پاشا و کازم پاشای لێ بوون. لەگەڵ غازی پاشا (ئەتاتروک) دەستی یەکدیمان گوشی. گوتی: خێر و خۆشیت هێنا، ئاغا. منی بە پاشاکانی تر ناساند. لە تەنیشتییەوە دانیشتم. لەو ساتەدا پاشا چووە دڵمەوە. چاوم لەسەر چاوانی هەڵنەگرت. ئامادە بووم لەگەڵ ئەو پیاوە مەزنەدا نەک هەر بۆ جەنگ، بەڵکو بە گۆچانی دەستمەوە بەرەو مەرگیش بچم.
- هیچ جارێک چوویتە سەر کورسیی وتاردانی ئەنجوومەن؟
- دوو جار چووم. ساڵێک تێپەڕیبوو. هێشتا مستەفا ئاغا نەهاتبوو. لە ئەنجوومەن باسیان دەکرد. حاڵی بووم بەنیازن لە نوێنەرایەتی دووری بخەنەوە. چوومە سەر کورسیی وتاردان. ئەوانەی لەو کاتەدا قسەیان دەکرد، بێدەنگ بوون. هەموویان سەریان لە من سووڕما. چاوەڕێ بوون بزانن چی دەڵێم. گوتم: تەلەگرافم بۆ مستەفا ئاغا کردووە، دێت یان نایەت نییە، دێت. هەموویان بە جارێک هاواریان کرد و کەوتنە چەپڵە لێدان.
- جاری تر نەچوویتە سەر کورسیی وتاردان
- جارێک لە سەروبەندی کۆنفرانسی لۆزاندا چوومە سەر کورسیی وتاردان. باسی ئەوە دەکرا خەڵکی وڵاتی ئێمە کوردن و بەنیازن حکوومەتێکی کوردی دابمەزرێنن. بە بیستنی ئەو قسەیە زۆر تووڕە بووم و بەپڕتاو خۆم گەیاندە سەر کورسیی وتاردان. ئەمجارەیش ئامادەبووان بێدەنگ بوون. گوتم: لا الله الا الله، محمد ڕسول الله. چ شافعی، چ حەمبەلی، چ حەنەفی، هەموومان ڕووگە (قیبلە)مان یەکە. ئەنجوومەن و یانە و دین و میللەتمان یەکە. ئێمە کورد نین، ئێمە تورکین. هەمووتان لا الله الا الله بە زارتاندا هاتووە. لەمەودوایش نابین بە خاوەنی دینێکی جیاواز و نابین بە میللەتێکی جیاواز. ئامادەبووان دیسان دەستیان بە چەپڵە لێدان کرد. عیسمەت پاشا هەڵسایە سەر پێ و هاتە تەنیشت کورسیی وتاردان و لە بن ڕیشم نزیک بووەوە. ئەویش جۆشی گرت و دەستی نایە ناو دەستم.
- ئاغام، دەڵێن لەو سەردەمەدا عاشقی ژنێکی بیانی بوون؟
- ئەها گیانەکەم! بە بێتاقەتی لە ئەنجوومەن دانیشتبووم. گوتیان ژنێکی گاور هاتووە بۆ سەرەوە و پرسیاری تۆی کردووە. نوێنەران بڵاوەیان لێ کرد و لە چوونەدەرەوەدا بووم. قەرە بەکر قۆڵمی گرت و بردمی بۆ ژووری سەرۆکایەتی. هەموو پاشاکان بە پێوە ڕاوەستابوون. ژنێکی جوانم لە نێوانیاندا بینی. حەزرەتی پاشا گوتی: ئاغا، ئەم ژنە تۆی خۆش دەوێت. ژنەکە دەستی دایە دەستم. منیش چاوم بڕیە ناو چاوانی و ئەم بەیتەم گوت: سەڤ سەنی سەڤەنی، هەق ئیلە یەکسان ئیسە... سەڤمە سەنی سەڤمەیەنی، میسرە سولتان ئیسە... (ئەو کەسەی تۆی خۆش دەوێت، لە هەر پێگەیەدا بێت، خۆشت بوێت... ئەو کەسەی تۆی خۆش ناوێت، خۆشت نەوێت ئەگەر سوڵتانی میسریش بێت!) هەموویان پێکەنین. ژنەکە داوای وێنەی منی کرد. گوتم: سبەی وەرە، پێکەوە وێنەیەک دەگرین. دوای ئەوە هەرگیز دەرنەکەوتەوە.
- ئاغا چۆن یاساتان دادەڕشت؟
- داڕشتنی یاسا ڕێک لە دروستکردنی کەرە دەچێت لە مەشکەدا. دەمانژەند و دەمانژەند. هەروەک چۆن کەرە لە مەشکەوە دەردەچێت، یاسایش بەهەمان شێوازی ژەنینیت مەشکە دەردەچوو.
- سەردەمانێک گەشتتان کردبوو؟
- بەڵێ. ڕۆژێک لەبەردەم دەروازەی ئەنجوومەن بووین. بە حەزرەتی غازی پاشام گوت: خوا سیستەمەکەمان لێ نەشێوێنێت، شکۆمان زیاد بکات، شمشێرمان تیژ و بەختمان واڵا بکات. کاتێک ئەم قسەیەم کرد، فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارەوە. حەزرەتی پاشا قۆڵمی گرت و بردمی بۆ ناو ئۆتۆمبیلەکەی. پێکەوە گەشتێکمان کرد بۆ ئێسکی شەهر. خوا تەمەنی غازیی گەورە درێژ بکات، پیاوێکی زۆر گەورەیە. با نرخی بزانین. چی بڵێم! بەزەیی و سۆزی زۆری بەرامبەرم نواند. خوا ژمارەی خۆشەویستانی زیاد بکات. ئێمە لە ئەنجوومەن، جگە لە دوعا و بەخشینی ئیمان بە برادەران، هیچ ئەرکێکی ترمان نەبوو.
- ئەنقەرەتان پێ چۆنە؟
- بووە بە بەهەشت. تووشی سەرسووڕمان بووم. ناناسرێتەوە. هەوڵی کارمەندان بەردەوام بێت.
- دوای 12 ساڵ ئەم گەشتەتان بۆ چی مەبەستێکە؟
- هاتووم بۆ سەردانی حەزرەتی غازی.
- داواکاریتان چییە؟
- ئەی لاو، لەبەر پیری ناتوانم کار بکەم. خزمەتی زۆری وڵاتم کردووە. هاتووم لەم کۆتایی تەمەنەدا مووچەیەکی خانەنشینی لە دەوڵەت و میللەتی خۆم وەربگرم. ئەم کارەم سەر بگرێت، بە دڵخۆشی بۆ زێدی خۆم دەگەڕێمەوە.

سەرچاوە: وەک سەرچاوە سوودم لە لینکەکانی کۆمێنتی 1 تا 3 وەرگرتووە. ئەم وتارە تەنیا دەروازەیەکە بۆ تیشکخستنە سەر ژیانی دیاب ئاغا و مێژووی ئەو سەردەمەی کورد و تورکیا. کەسانی شارەزا دەتوانن لێکۆڵینەوەی قوڵتر لەم بابەتەدا بکەن و پەردەی زیاتر لەسەر ئەو بڕگە مێژووییەی کورد و تورک و تورک هەڵبدەنەوە.
ئەم بابەتە 1,466 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (بەکر شوانی)
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 12-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,466 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 12-05-2020 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,525
وێنە 106,143
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,536
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
باوان و منداڵان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!