بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بنکەی #لالش#، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی بنکەکە و گشت خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم، هیوادارام لە کار وچالاکی خۆیاندا هەمیشە سەرکەوتووبن.
بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی ئێزدی. دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#12-05-2020#