سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11111) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1057) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (504) لە #هەولێر#، (160) لە #سلێمانی#، (392) لە #دهۆک#، (1) لە ڕاپەرین. وە (10054) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (63) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (801) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (349) هەولێر، (240) سلێمانی، (207) دهۆک، (5) #سۆران#، دەرەنجام)10(تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (9) پۆزەتیڤ: (4) ئافرەت تەمەنیان (53)، (52)، (29)، (24) ساڵ و (4) پیاو تەمەنیان (53)، (36)، (34)، (30) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (15) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.
پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ و نیشانەکانی نەخۆشی هەبووە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (62272) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (424) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (36) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#19-05-2020#