گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار لە ئاڤاشین، خواکورک و چەلێ گورزیان لە دەوڵەتی تورک وەشاند و زیاتر لە 6 سەربازی سوپای داگیرکەریان کوشت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیەکانیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدران کە چالاکییەکان بەمشێوەیە بوون.
لە 22ی ئایار هێزەکانمان کاتژمێر 17:30 لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەدژی سەربازانی داگیرکەر لەسەر گردی تەپێ خودێ ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا لە چالاکیەکەدا 2 سەرباز کوژران هەمان ڕۆژیش کاتژمێر 18:10 هێزەکانمان یەژاستار لە هەرێمی خواکورک لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی لێلکان چالاکیان ئەنجامدا و گورزی گەورەیان لە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردەکەدا، سەنگەرەکان بە تەواوی لەناوبران و 4 سەرباز کوژران، سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە فڕۆکەکانی شەڕ هەرێمەکەیان بۆردومان کرد، بۆردومانەکە زیانی بۆ باخ و باخچەی دانیشتووانی هەرێمەکە هەبوو.
هەروەها لە 23ی ئایار کاتژمێر 17:00 هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید باگەر چالاکیان ئەنجامدا، گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراون.
لە 23ی ئەم مانگەش فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کاتژمێر 10:30 گوندی گرە و ئیزانکەی هەرێمی گارە، کاتژمێر 11:30 گۆڕەپانی سنینێ هەرێمی خواکورک، کاتژمێر 11:40 گۆڕەپانی کانیسارکێ، ئەشکەفتی برینداران و کوروزاهرۆی هەرێمی زاپ و کاتژمێر 15:30 گردی هاککاری هەرێمی مەتینا بۆردومان کرد.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە بۆردومانەکە زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند.[1]
#24-05-2020#