لە ماوەی سێ هەفتە دا، بە بەهای یەک ملیار دینار دەخڵودانی جووتیاران لە سنووری #کەرکووک# سووتێندراوه. دوایینیان سووتاندنی زەوییەک بوو کە ڕووبەرەکەی 20 دۆنمە و خاوەنەکەی کورده، بەهۆی گڕگرتن و فریانەکەوتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنە، بەرهەمەکەی بەتەواوی سووتاوە، هێزە ئەمنییەکان بە خاوەنەکەیان گوتووە کە #داعش# سووتاندویەتی.
عەدنان نازم دانیشتووی گوندی سنوورە، ئه و بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ''ئەم زەویانە هەموو ساڵێک دەسووتێندرێ، نە یەکەمجارە و نە دواجاریش دەبێت، چونکە کێشەی زمان و نەتەوەی هەیە، کەسیش نییە فریای بکەوێت، کەس نازانێت کێ دەیسوتێنێ، بە ئێمە دەڵێن داعشە، بەڵام بڕوا ناکەین داعش بێت.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content=ماوەی سێ ساڵە سووتاندنی دەخڵودان، لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و تەنیا لە سێ هەفتەی ڕابردوودا هەزار و 780 دۆنم زەویی جووتیاران لە سنووری کەرکووک سوتێندراوە.
لەو هەزار و 740 دۆنم زەوییە سووتاوە، هەزار دۆنمیان لە سنووری شارۆچکەی داقووق بوون، کە زۆربەی زەویی کوردە، 400 دۆنماین لە دوبز و 210 دۆنمیان له سنووری یایچی بووە، 100 دۆنم لە عەباسی و 10 دۆنم لە لەیلان، 20 دۆنم لە زاب و 40 دۆنمیش لە قەرەهەنجیر بووە.=KTML_Quote_End=جووتیارێک بەناوی چالاک جەبار دەڵێ ''بەرهەمی ساڵێکی جووتیاریمان ئەم دەخڵە سوتاوەیە، ساڵێک ڕادەکەین و ماندوو دەبین دەخڵی سووتاو بەرهەمیەتی، جاران ئەم سووتانە نەبوو، ئەوە سێ ساڵە سەریهەڵداوە، هەمووان دەڵێن داعش، ناچار ئێمەش وا دەڵێین، بە بۆچوونی ئێمە داعش نییە و دەستی داعشی تێدا نییە.
ماوەی سێ ساڵە سووتاندنی دەخڵودان، لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و تەنیا لە سێ هەفتەی ڕابردوودا هەزار و 780 دۆنم زەویی جووتیاران لە سنووری کەرکووک سوتێندراوە.
لەو هەزار و 740 دۆنم زەوییە سووتاوە، هەزار دۆنمیان لە سنووری شارۆچکەی داقووق بوون، کە زۆربەی زەویی کوردە، 400 دۆنماین لە دوبز و 210 دۆنمیان له سنووری یایچی بووە، 100 دۆنم لە عەباسی و 10 دۆنم لە لەیلان، 20 دۆنم لە زاب و 40 دۆنمیش لە قەرەهەنجیر بووە.
زاهیر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک گوتی ''قەرەبووکردنەوەی جووتیاران بەپێی ڕێنمایی دیاریکراو دەبێت، پلانی کشتوکاڵی و ڕووبەری زەویی سوتێندراو و پشتگیریی بەرگریی شارستانی بەرزدەکرێنەوە بۆ ناحیە و لەوێوە بۆ #وەزارەتی کشتوکاڵ#، پشت به خودا وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ هەموو جووتیاران دەبێت و پێموایە قەرەبووی هەموو ئه و جووتیارانە دەکاتەوە کە دەخڵیان سووتاوە.
بەشێکی زۆری سوتانی گەنم و جۆ، دەکەونە نزیک سەنگەری هێزە عێراقییەکان و بەشێکیشیان دەگوترێت بەهۆی تەقەکردن لە چەکدارانی داعش دەسوتێت، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیش داوای دابینکردنی تیمی زیاتری ئاگرکوژێنەوە دەکات بۆ ناوچەکانی کەرکووک.
سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک دەڵێ ''لیژنەی کشتوکاڵی و ئاگرکەوتنەوە کۆبوونەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ برایانی جووتیار، پلانەکەمان بریتیبوو لە ئاراستەکردنی هەموو تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ قەزا و ناحیەکان تاوەکو ئامادەبن له ئەگەر ڕوودانی سووتان، هەروەها ڕاسپاردنی بازگەکان بۆ کارئاسانیکردنی هێنانی بەرووبوومەکان بۆ سایلۆکان.
لە کەرکووک چوار سایلۆ هەن، نرخی وەرگرتنی هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک بە 525 هەزار دینار خەمڵێندراوە، وەرگرتنی گەنمی ئه و زەویانەی کێشەی موڵکدارییان لەسەرە و له دەرەوەی پلانی کشتوکاڵین بۆ مانگی هەشتی 2020 دواخراوە.[1]
#29-05-2020#