سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12233) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (888) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (141) لە #هەولێر#، (64) لە #سلێمانی#، (683) لە #دهۆک#. وە (11345) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (69) هاووڵاتی بوو.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1365) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (561) هەولێر، (382) سلێمانی، (376) دهۆک، (24) #هەڵەبجە#، (22) #سۆران#. دەرەنجام (35) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (49) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێرە.
پارێزگای سلێمانی (28) پۆزەتیڤ:
ناو شاری سلێمانی (16) پۆزەتیڤ: (12) پیاو تەمەنیان (63)، (55)، (54)، (52)، (50)، (46)، (38)، (33)، (33)، (31)، (29)، (26) و (4) ئافرەت تەمەنیان (73)، (70)، (54)، (50) ساڵ، هەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەک دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، یەک دانیشتووی قەزای پێنجوین، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی #گەرمیان# (12) پۆزەتیڤ : (7') ئافرەت تەمەنیان (74)، (55)، (52)، (41)، (41)، (32)، (31) ساڵ و (4) پیاو تەمەنیان (45)، (36)، (28)، (27) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (19) ساڵ، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، (6) تووشبوو دانیشتووی قەزای #کفری#، (4) تووشبوو دانیشتووی قەزای #کەلار#، (1) تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد، (1)تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.
پارێزگای دهۆک (6) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (52) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (44) ساڵ وچوار کچی تەمەن(20)، (15)، (13)، (9) ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پێنج تووشبووەکەی تر بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (77871) پشکنین بووە)
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (745) تووشبوو، لەنێویاندا (7) مردن هەیە و (420) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (318) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان،
#01-06-2020#