1- هەڵواسینی ڕێنماییەکانی دەرچوو لەوەزارەتی تەندروستی دەربارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بنکە گەشتیارییەکان.
2- قەدەغەکردنی کێشانی نێرگەلە بەهەموو شێوازێک لە دەرەوه و ناوەوەی بنکە گەشتیارییەکان.
3- قەدەغە کردنی ئاهەنگ گێڕان و لایڤ موزیک بەهەموو شێوەیەک.
4- کەم کردنەوەی ژمارەی کورسی پێویستە بۆ هەر مێزێک لەچوار کورسی زیاتر نەبێت.
5- کەم کردنەوەی ژمارەی مێز بەشێوازێک دوری نێوان دوو مێز لە سێ مەتر کەمتر نەبێت.
6- بەکارهێنانی پێداویستی سەفەری کە بۆ یەک جار بەکاردێت جگە لەبنکە گەشتیارییەکانی پێنج و چوار ئەستێرە.
7- پۆشینی سەر مێزەکان به کاغەزی سەفەری یان(نایلۆنی سەفەری) و گۆڕینیان بەبەردەوام.
8- کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەکان بەشێوەیەکی بەردەوام.
9- زیادکردنی ئامێری هەوا گۆڕکێ کارکردنیان بەبەردەوامی.
10- تەعقیم کردنی ڕۆژانەی سەرجەم شوێنەکان بەبەردەوام.
11- بەکار نەهێنانی مینیۆی خواردن(Menu).
12- پاک ڕاگرتنی دەست شۆرەکان و دانانی کەسێک بۆ خاوێن کردنەوەو تەعقیم کردنیان بەشێوەیەکی بەردەوام.
13- ڕێگە نەدان بەهیچ کەسێکک بۆ چونە ژورەوەی بنکە بەبێ بەستنیی ماسک و پەنجەوانە.
14- پێویستە کارمەندانی بنکه به بەردەوام ماسک و پەنجەوانە ببەستن.
15- تەعقیم کردنی بەرزکەرەوە (مصعد) لەبنکە گەشتیارییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام.
16- بەکارهێنانی باخچەکانی بنکە بۆ دانیشتنی مێوانەکان.
17- دوایین کات بۆ کردنەوەی بنکەکان تاوەکو کاتژمێر (1)ی شەو دەبێت.
18- بەکارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
19- دانانی بەربەست و جیاکەرەوە لەنیوان میوان و (کاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست
20- لەکاتی جێ بەجێ نەکردنی هەر بڕگەیەک لەبڕگەکانی سەرەوە بنکە توشی سزای یاسایی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری #هەولێر#
#03-06-2020#