48 پارت و ڕێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا دژی کودەتاکەی ئاکەپە – مەهەپە دژ بە پەرلەمانتارانی کورد هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند کە لە پەرلەمانی تورکیا قڕکردنی سیاسی ئەنجامداراوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا 48 پارت و ڕێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا لە بەرامبەر کودەتاکەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە لە پەرلەمانی تورکیا لە دژی پەرلەمانتارە کوردەکان ئەنجامیدا، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە فەرمانی ئەردۆغانی دیکتاتور، دەستی بۆ پەرلەمان برد و لە دژی هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانەکانی #هەدەپە# و ئەنیس بەربەرئۆغلو ئەندام پەرلەمانی جەهەپە قڕکردنی سیاسی ئەنجامدا.
هاوکات باس لەوەش کرا کە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە کەوتووەتە ناو ترسی دەسەڵاتداریی خۆیانەوە، سیاسەتی قڕکردنی کورد و کۆمەڵکوژی ژنان و سیاسەتی ئەشکەنجەدان بەڕێوەدەبات و بەم یاسایە لە دژی پەرلەمان کودەتای ئەنجامدا و جەختشیان کردەوە: لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئیرادەی گەلی کوردن، ڕاستە ئەم کودەتا جینوسایدە سیاسیە لە دژی هەدەپە و گەلی کورد بەڕێوەچوو، بەڵام بە گرتنی ئەنیس بەربەرئۆغلو بەرفراوانبوونی ئاستی هێرشەکانیان ئاشکرا دەبێت.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەم هێرشە لە کەسایەتی لەیلا گوڤەن تایبەتمەندیەکی جیاوازی هەیە کە بە گشتی لە دژی بزوتنەوە و ئیرادەی ژنانی ئازادی گەلەکەمانە، زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ڕژێمی فاشیست لە بزوتنەوەی ژنان و ئیرادە و تێکۆشانی ئازادی ژنان دەترسێت، بەڵام لەیلا گوڤەن و بە گشتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لەگەڵ تێکۆشان و ژیانی ئازاد و خۆڕاگر و شکۆمەندەکەیانەوە، جێی خۆیان گرتووە و ئیدی لە سیاسەت و هێرشی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە/مەهەپە ناترسن، دیکتاتوریی ئاکەپە/مەهەپە ڕژێمێکی بێوێنەی فاشیست و کودەتاچی و داگیرکەرە.
پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان، ڕاشیانگەیاندووە، بە هێرش و داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، شەنگال، باشور، باکور و بە کوشتنی سەدان کەسی مەدەنی بە چەکی کیمیایی، بە ڕێگای جیهادی و چەتە فاشیستەکانیان لە چوارچەی کوردستان، ژن و کچی ئێمەیان ڕفاند و دەستدرێژیان کردە سەریان و لە بازاری کۆیلەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێکرد، کلتور و هونەر و موزیکی کوردی، تا ئێستاش قەدەغەیە، بارش چاکان بەم هۆکارە کوژرا، ئەم هەموو کردەوانە، بەشێکن لەو سیاسەتانەی کە ئەمڕۆ پەیرەو دەکرێن، گرتنی دەیان هەزار کارمەند و بەڕێوەبەری هەدەپە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، هەمووی لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژیانەدایە کە لە دژی گەلەکەمان پەیرەو دەکرێت.
لە کۆتایشدا دەڵێن: هەموومان پشتیوانی ئەندام پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و هەموو خۆڕاگرانی دۆزی ئازادی گەل و وڵاتمانین! سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، شکستیش بۆ داگیرکەر و قڕکەرانە!
ناوی ئەو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیانەی لە ئەوروپا:
1-یەکێتی نشتیمانی کوردستان
2-بزوتنەوەی گۆڕان
3-کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان-ئەروپا
4- بزوتنەوەی ژنانی کوردستان - ئەوروپا
5-پارتی شوعی کوردستان - باشور
6-پارتی زەحمەتکێشان - باشور
7-پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیەکان
8-بزوتنەوەی ئازادی
9-پارتی یەکێتی دیموکراتی
10-پارتی دیموکراتیکی کوردی سوریا
11-پارتی چەپی کورد لە سوریا
12-بزوتنەوەی نوێژەنی کوردستانی-سوریا
13-پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
14-پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
15-پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
16-پارتی ڕێکەوتنی کورد لە سوریا
17-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا
18-پارتی سەوزی کوردستانی لە سوریا
19-#پارتی دیموکراتی کوردستان#ی لە سوریا
20-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا
21-پارتی ئیسلامی کوردستان
22-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
23-بزوتنەوەی کاوە
24-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - #پژاک#
25-یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان
26-کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار
27 کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
28-پلاتفۆرمی هۆرام
29-پلاتفۆرمی زاگرۆس
30-پلاتفۆرمی یارسان
31-یاری کورد
32-بزوتنەوەی کلتور و هونەری کورد
33- Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V
34-فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان
35-ناوەندی کۆمەڵەی ئێزدیەکان
36- Kurdische Zentrum Berlin
37-کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان
38-ئینستیتوی کوردی- ئەلمانیا
39-ئینستیتوی کوردی- بروکسەل
40-ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات
41-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
42-یەکێتی ئێزدیەکانی سوریا
43- Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn
44- Dachverband der Êzidischen Frauenräte
45- DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden
46-کۆنگرەی گەلی میزوپۆتامیا
47-پارتی ئازادی میزوپۆتامیا
48- Kurdistan human rights Association
ک.س[1]
#07-06-2020#