بەڕێزان وەک ئاگادارن لە 6/6/2020ەوە بایکۆتی نەخۆشخانەکانمان کردوە بەهۆی دواکەوتنی موچەکانمان، ئەوەش لەبەرئەوەی کە تاکە سەرچاوەی داهاتمان بریتییە لەو موچەیە جیاواز لە پزیشکانی پسپۆڕ، لەکاتێکدا ژیانی خۆمان و کەسوکارمان بە بارێکی ئابوری سەختدا تێپەڕدەبێت و لەوەها ژینگەیەکدا ناتوانین بەردەوامی بدەین بە پرۆسەی فێربون لە سەنتەری نەخۆشخانەکان بەناچاری بایکۆتی دەواممان کردوە.
هەر لەو ڕوانگەیەشەوە لە ئامۆژگارییەکانی سەرو خۆمانمان ڕوانیوە لە پزیشکانی پسپۆڕو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان کە هەمیشە داوای بەردەوامیدانتان کردوە بە خوێندن سەرەڕای بارودۆخە سەختەکان.
بەڵام لەئێستادا بەداخەوە هەندێک دەستەواژەو شێوازی مامەڵەکردن دەبینین لەگەڵماندا کە نەک لەم بارودۆخە سەختەدا باری سەرشانمان سوک ناکەن بەڵکو گرانتری دەکات. بۆیە ناچارین ئەم ئاگادارکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە:
سەرەڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ زۆربەی زۆری بەڕێوەبەرو سەرۆک بەشەکان بۆ تێگەیشتنیان لەبارودۆخمان بەڵام داوا لە بەشێکی کەمی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو سەرۆک بەشەکان دەکەین کە وەک لەم بارودۆخەدا هاودەنگ نین لەگەڵمان و لەبەر شوێنکاری ئیدارییان ناتوانن بەئاشکرا پاڵپشتیمان بکەن و ئێمەش لەو ڕوانگەوە لەبابەتەکە گەیشتوین بەڵام با نەبنە دژمان و نابەرپرسیارانە هەڵسوکەوت نەکەن لەکاتێکدا ئێمە فشار دەکەین بۆ وەرگرتنی مافی ئەوان بەخۆمانەوە، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە کەوتونەتە هەڕەشەو گوڕەشە لەپزیشکانی هاوپیشەیان، بۆیە داوایان لێدەکەین کۆتا جاریان بێت ئەو هەڵوێستانە بنوێنن و بەپێچەوانەوە گۆڕینی ئەوان دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لەداواکاری موچەی ئەم مانگەمان و تکادەکەین ناچارمان نەکەن بەو کارە.
پزیشکانی پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و #گەرمیان#.
#07-06-2020#