دوای ئەوەی #وەزارەتی دارایی# عێراق لە ڕۆژی 19ی ئایاری 2020 بەکیتابێکی فەرمی، کە ئاڕاستەی #مەسرور بارزانی# کراوە ڕایگەیاند، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد لە ماوەی (30) ڕۆژ، هەروەها وەزیری دارایی عێراق داوای وردبینی داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کردبو جگە لە تەسلیمکردنی نەوت، بەپێچەوانەوە عێراق موچە نانێرێت.
هەمان ڕۆژ مەسرور بارزانی لەڕێگەی وەزیری دارایی هەرێمەوە، ڕازیبونی بێ مەرجی بەسەرجەم داواکانی وەزیری دارای عێراق ڕاگەیاند و بڕیاربو دەستبەجێ شاندی هەرێم و بەغداد بکەونە گفتوگۆی چڕوپڕ، بەڵام دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردو مەسرور بارزانی پاشەکشەی لە بەڵێنەکەی کردوە و دەیەوێت قومارێکی تر بە داهات و قوتی هاوڵاتییانەوە بکات، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانیان لە کەرتی نەوت و خاڵە گومرگییەکان، کە پێشتر بەڵێنی دابو بە عێراق، ئەو مەلەفانەش ڕادەستی عێراق بکات.
بەڵام وا (20) ڕۆژ بەسەر وادەکەی عێراقدا تێپەڕی و 19ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە مەسرور بارزانی کیتابێکی نوێی بۆ بەغداد ناردوە و نکوڵی لە مەلەفی نەوتی #کەرکووک# دەکات، کە عێراق دەیەوێت لێکۆڵینەوەی لێ بکات لە نیوان مانگی تەموزی 2014 تا تا ئۆکتۆبەری 2017.
بۆ زانین، لەو ماوەیەدا کە عێراق داوای دەکات، نەوتی کەرکووک لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکرابو، کە 270 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەکانی (بای حەسەن و ئاڤانا) لەلایەن کۆمپانیای کاری سەر بە پارتی دەستی بەسەردا گیرابو دەفرۆشرا، 150 هەزار بەرمیلی تر کێڵگەکانی (باباگوڕگوڕ و جەمبور و خەباز) لەلایەن کۆمپانیای شیمال و کۆمپانیای قەیوان و نۆکانی نزیک لە یەکێتی فرشراوە، بۆیە ئەگەر داهاتێک دیار نیە دەبێت کۆمپانیاکانی حزب باجەکەی بدەن نەک هاوڵاتییانی هەرێم.
لەبەرئەوە لێرەوە فشارەکانمان زیاتر دەکەین و حکومەتی هەرێم بەرپرسیار دەکەین، لەو بارودۆخە داراییە و دواکەوتنی موچە و قوڵبونەوەی زیاتری کێشەکان، هەروەها پێویستە پەرلەمانی کوردستان ئەو بێدەنگی یە ترسناکە بشکێنێت و فشارەکان چڕبکرێنەوە تا چیتر ڕێگە نەدرێت قوتی هاوڵاتییان بکرێتە کارتی فشار بەدەست مەسرور بارزانی بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا حزبییەکان.
غالب محمد عەلی
#سەرکەوت شەمسەدین#
#08-06-2020#