سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (13589) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1448) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (228) لە #هەولێر#، (23) لە #سلێمانی#، (1197) لە #دهۆک#. وە (12141) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (733) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا: (2273) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1140) هەولێر، (688) سلێمانی، (400) دهۆک، (39) #گەرمیان#، (6) #هەڵەبجە#. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (90106) پشکنین بووە).
3- ئەنجامی (24) کاتژمێری ڕابردوو: (1) گیان لەدەستدان، (142) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (44) پۆزەتیڤ: (34) پیاو و (7) ئافرەت و (3) منداڵ، (30) بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (11) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شارەوانی، نازناز، کوێستان، چوارچرا، شۆڕش، سەلاحەددین، بەختیاری، فەرمانبەران، نازماوە، گوندی ئینگلیزی، ئیسکان، برایەتی، هانا سیتی، عارەبان، کۆمەڵگای کانی قرژاڵە، شارۆچکەی #چۆمان# و قەزای کۆیەن.
پارێزگای سلێمانی (95) پۆزەتیڤ و (1) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (62) پۆزەتیڤ و (1) گیان لە دەستدان: (28) پیاو و (25) ئافرەت و (2) کوڕ و کچێکی گەنج و (6) منداڵ، (24) تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و (37) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە دانیشتووی وارماوە، قەزای #چەمچەماڵ#، گشت تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی گەرمیان (33) پۆزەتیڤ: (23) پیاو و (9) ئافرەت ومنداڵێک، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و (7) تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی #کەلار#ن لە گەڕەکەکانی شەهیدان، ڕووناکی، گوندی ڕووناکی، ڕاپەڕین، شۆڕش، جوتیاران، کەلاری نوێ، گردەگۆزینە، فەرمانبەران، کەلاری کۆن و ئاوارەکان.
پارێزگای دهۆک (1) پۆزەتیڤ: پیاوێک تەمەن (36) ساڵ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە لە کەرەنتین بووە، دانیشتووی ناو شاری دهۆکە.
پارێزگای هەڵەبجە (2) پۆزەتیڤ: خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێکی تەمەن (55) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (55) ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی هەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە، دانیشتووی ناو شاری هەڵەبجەن.
4- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1466) تووشبوو، لەناویاندا (28) مردن هەیە و (542) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (896) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#09-06-2020#