دکتۆر فریاد فازیل، کوڕی عومەر ئاغا، کوڕی سەلیم ئاغا، کوڕی فەتاح ئاغا، کوری میران ئاغای زەنگەنە لە ڕێکەوتی #11-09-1950# لەگەڕەکی #سەرشەقام#ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. خاڵۆزای هونەرمەندی پایەدار و خەباتی قۆناغی دووەمی بزوتنەوەی شانۆی کوردی لە داڕشتن و هەیکەل دروستکردنی شانۆی نوێی کوردی ڕەوانشاد #ڕەئوف یەحیا# زنگەنەیە.
دکتۆر فریاد کەسایەتییەکی تێکۆشەری مەزن، نیشتمان پەروەر، نووسەر، زانا، ڕۆشنبیر و ڕوناکبیری کوردستانە. جگە لە زمانی دایک زمانەکانی ئێرانی کۆن، ئاڤێستا، عوسمانی، ئەرمەنی، کلدانی، ئینگلیزی و ئەڵمانی و دەزانێت. ئەم زانایە خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەب و کولتور و مێژووی کورد کردووە، بایەخی زۆری بە زمان و ئەدەبی کوردی داوە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە و لە تەمەنی 16 سڵیدا و لە ساڵی 1966دا لەلایەن ڕژێمی عەرەبە نەتەوە پەرستەکانەوە خۆی وباوکی و دوو مامی بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستانەوە لە زیندانەکانی ئاسایش لە #کەرکووک# دەسگیرکراوە. سەش مانگ لە زینداندا دەمێنێێتەوە و ئەشگەنجە یەکی زۆر دەدرێ و چاوی ڕاستی لە دەست دەدات.
ئەم زیندانیە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و گرنگ لە ژیان و هزری ئەودا.
دوای ئازادکردنی لە زیندان، خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانە ئێرانیەکان، لە حەفتاکانی سەدەی پێشوو لە زانکۆی بغداد بەدەستهێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمانی کوردی و تا ساڵی 1978 لە زانکۆی سلێمانی وانەی کوردی وتۆتەوە.
دکتۆر فریاد لە کۆتایی ساڵی 1978 دەچێتە بەرلین و دەست بە خوێندنی زمانە ئێرانییەکان دەکاتەوە و لە ساڵی 1982ەوە لە زانکۆی ئازاد لە بەرلین وانە بە خوێندکارانی زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و #سۆران#ی ئەڵێتەوە، لە هەمان کاتدا لە لێتوێژینەوەی زانستیدا زانا یە و زیاتر لە 20 ساڵ لە تەمەن و ژیانی بۆ دانانی دوو فەرهەنگی گەورە (لە زمانی کوردیەوە بۆ زمانی ئەڵمانی هەروەها لە زمانی ئەڵمانیەوە بۆ زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی) تەرخان کردووە کە نزیکەی 200000 وشە لە خۆئەگرێت و بەشێوازێکی زانستی نوێ داڕێژراون. ئەم کارە مەزنە بووە هۆی ئاسانکاری بۆ ئەو نووسەرانەی ئەدەبی ئەڵمانی بۆ کوردی یان کوردی بۆ ئەڵمانی وەردەگێڕن.
هەندێک لە بەرهەمی ئەم زانایە، داستانی (مەم وزين) ی #ئەحمەدی خانی#یەکە چیرۆکێکی مێژوویی ئەڤیندارییە، بە هەر دوو زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی وەریگێڕاوە. پێش ئەوەش دیوانی شاعیری مەزن #عەبدوڵڵا گۆران#ی وەرگێڕڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی. تازەترین بەرهەمی ئەم توێژەرە مەزنە کە لە ئێستادا ئامادەی چاپن بریتین لە : ڕێزمانی کوردی بۆ ئەڵمانی، ڕێزمانی ئەڵمانی بۆ کوردی، و ڕۆمانی منداڵانەی پينۆکيۆ.
ئەم زانا ماندوونەناسە جگە لە ماوەی 38 ساڵی وانەبێژی لە زانکۆی ئازدی لە بەرلین، لە ساڵی 1988ەوە خاوەنی ئینستیتووتی خوێندنی کوردیە کە زیاتر لە 20 هەزار کتێب لە خۆدەگرێت و کە پێکهاتووە لە کتێبخانەیەکی ئەدەبی و مێژوویی و زانستی زۆر ناوازە و بەنرخ، هەرواها خاوەنی زیاتر لە 32 کتێب و شەش دیوانی شیعرە و ئێستاش بەردەوامە لەخزمەتی زمان وکولتور و مێژووی کوردی و دەستکەوتە زانستییەکانیشی هەر بۆ کورد نا بەڵکو بۆ ئەڵمان و ئەوانەی بە زمانی ئەڵمانیش دەپەیڤن بۆ شارەزابوونیان لە کولتورو مێژووی کوردی زۆر گرنگە.
هەروەک خۆی دەفەرموێت ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین لەماوەی 38 ساڵی ڕابردووی کاری زانستی و ئەدەبی و لێتۆژینەوەیدا بنچینەیەکی داکوتاوە ئەم بنچینەیە بریتیە لە بەرهەمی عەقلی کورد و گەیاندنی بە ئەوروپا.
دکتۆر فریاد بەم کارە مەزنەی توانیوێتی ئیمپریالیزمی زمانی عەرەبی و تورکی و فارسی چیتر توانا و دەسەڵاتیان بەسەر زمانی کوردیدا نەمێنێت و زمانی کوردیش هاوشانی ئەوان بێت.[1]